نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2157 | 18 | 17 | وترى الشمس إذا طلعت تزاور عن كهفهم ذات اليمين وإذا غربت تقرضهم ذات الشمال وهم في فجوة منه ذلك من آيات الله من يهد الله فهو المهتد ومن يضلل فلن تجد له وليا مرشدا |
| | | کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات. |
|
2158 | 18 | 18 | وتحسبهم أيقاظا وهم رقود ونقلبهم ذات اليمين وذات الشمال وكلبهم باسط ذراعيه بالوصيد لو اطلعت عليهم لوليت منهم فرارا ولملئت منهم رعبا |
| | | (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه. |
|
2159 | 18 | 19 | وكذلك بعثناهم ليتساءلوا بينهم قال قائل منهم كم لبثتم قالوا لبثنا يوما أو بعض يوم قالوا ربكم أعلم بما لبثتم فابعثوا أحدكم بورقكم هذه إلى المدينة فلينظر أيها أزكى طعاما فليأتكم برزق منه وليتلطف ولا يشعرن بكم أحدا |
| | | هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریا‌و نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان. |
|
2160 | 18 | 20 | إنهم إن يظهروا عليكم يرجموكم أو يعيدوكم في ملتهم ولن تفلحوا إذا أبدا |
| | | چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن. |
|
2161 | 18 | 21 | وكذلك أعثرنا عليهم ليعلموا أن وعد الله حق وأن الساعة لا ريب فيها إذ يتنازعون بينهم أمرهم فقالوا ابنوا عليهم بنيانا ربهم أعلم به‌م قال الذين غلبوا على أمرهم لنتخذن عليهم مسجدا |
| | | (وادیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی و پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه، کابرای دوکاندار خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌کاته‌وه، چونکه مێژووی سکه‌ی پاره‌که زۆر کۆن بوو، ئه‌وسا بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ست پاشای بت په‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر چون)، تا به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنه‌وه و بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا له زیندوو کردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته‌و بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون)، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجاریان لێکه‌وت) له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندوو بوونه‌وه، ئینجا هه‌ندێکیان وتیان: با چه‌ند خانوویه‌کیان له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، په‌روه‌ردگاریان زانایه پێیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر کار‌و باریاندا، وتیان: بێگومان مزگه‌وتێکیان به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌که‌ین (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاو چاکان په‌رستگایان دروست ده‌کرد). |
|
2162 | 18 | 22 | سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ويقولون خمسة سادسهم كلبهم رجما بالغيب ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم قل ربي أعلم بعدتهم ما يعلمهم إلا قليل فلا تمار فيهم إلا مراء ظاهرا ولا تستفت فيهم منهم أحدا |
| | | جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) له ئایینده‌دا ده‌ڵێن: سیانن و چوارهه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنجن و شه‌ش هه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن و چێو له تاریکی کوتانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌س ژماره‌یان نازانێت، له‌به‌ر ئه‌وه موجاده‌له مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له موجاده‌له‌یه‌کی ئاشکراو ئاسان نه‌بێت، ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێك له خاوه‌نانی کتێب مه‌پرسه، (چونکه ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی به‌تۆ گه‌ییووه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه). |
|
2163 | 18 | 23 | ولا تقولن لشيء إني فاعل ذلك غدا |
| | | هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ شتێك و هیچ کارێك مه‌ڵێ، من به‌ڕاستی سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره‌م... |
|
2164 | 18 | 24 | إلا أن يشا‌ء الله واذكر ربك إذا نسيت وقل عسى أن يهدين ربي لأقرب من هذا رشدا |
| | | مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، یادی په‌روه‌ردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شا‌ء الله) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک‌دا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ به‌ڵگه‌یه‌کی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م. |
|
2165 | 18 | 25 | ولبثوا في كهفهم ثلاث مائة سنين وازدادوا تسعا |
| | | ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به ساڵی مانگی حسابی بکه‌یت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر (واته ده‌کاته 309 ساڵ خه‌ویان لێکه‌وت). |
|
2166 | 18 | 26 | قل الله أعلم بما لبثوا له غيب السماوات والأرض أبصر به وأسمع ما له‌م من دونه من ولي ولا يشرك في حكمه أحدا |
| | | پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی. |
|