نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2149 | 18 | 9 | أم حسبت أن أصحاب الكهف والرقيم كانوا من آياتنا عجبا |
| | | (به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)... |
|
2150 | 18 | 10 | إذ أوى الفتية إلى الكهف فقالوا ربنا آتنا من لدنك رحمة وهيئ لنا من أمرنا رشدا |
| | | کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا. |
|
2151 | 18 | 11 | فضربنا على آذانهم في الكهف سنين عددا |
| | | ئینجا (ئێمه‌ش نزامان گیراکردن) په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به‌ئارامی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه. |
|
2152 | 18 | 12 | ثم بعثناهم لنعلم أي الحزبين أحصى لما لبثوا أمدا |
| | | پاشان (دوای ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ) له خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێکه‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێك یان که‌متر، یان ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌نده خه‌وتووین). |
|
2153 | 18 | 13 | نحن نقص عليك نبأهم بالحق إنهم فتية آمنوا بربهم وزدناهم هدى |
| | | ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن. |
|
2154 | 18 | 14 | وربطنا على قلوبهم إذ قاموا فقالوا ربنا رب السماوات والأرض لن ندعو من دونه إلها لقد قلنا إذا شططا |
| | | ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد‌و ترسمان تێدا نه‌هێشت (بڕیاریاندا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی به‌جێبهێڵن) کاتێك هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستی یه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه. |
|
2155 | 18 | 15 | هؤلاء قومنا اتخذوا من دونه آلهة لولا يأتون عليهم بسلطان بين فمن أظلم م‌من افترى على الله كذبا |
| | | ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه له‌جیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان، جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟! |
|
2156 | 18 | 16 | وإذ اعتزلتموهم وما يعبدون إلا الله فأووا إلى الكهف ينشر لكم ربكم من رحمته ويهيئ لكم من أمركم مرفقا |
| | | (هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره په‌رێزبگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌وشتانه که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خواپه‌رستی بکه‌ن، ده په‌نا به‌رنه ئه‌شکه‌وته‌که، ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه‌و هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌کات. |
|
2157 | 18 | 17 | وترى الشمس إذا طلعت تزاور عن كهفهم ذات اليمين وإذا غربت تقرضهم ذات الشمال وهم في فجوة منه ذلك من آيات الله من يهد الله فهو المهتد ومن يضلل فلن تجد له وليا مرشدا |
| | | کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات. |
|
2158 | 18 | 18 | وتحسبهم أيقاظا وهم رقود ونقلبهم ذات اليمين وذات الشمال وكلبهم باسط ذراعيه بالوصيد لو اطلعت عليهم لوليت منهم فرارا ولملئت منهم رعبا |
| | | (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه. |
|