نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2144 | 18 | 4 | وينذر الذين قالوا اتخذ الله ولدا |
| | | هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه، که ده‌یانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه!! |
|
2145 | 18 | 5 | ما له‌م به من علم ولا لآبائهم كبرت كلمة تخرج من أفواههم إن يقولون إلا كذبا |
| | | جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باو‌و باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن. |
|
2146 | 18 | 6 | فلعلك باخع نفسك على آثارهم إن لم يؤمنوا بهذا الحديث أسفا |
| | | جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت. |
|
2147 | 18 | 7 | إنا جعلنا ما على الأرض زينة لها لنبلوهم أيهم أحسن عملا |
| | | بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کار‌و کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کار ده‌هێنێت). |
|
2148 | 18 | 8 | وإنا لجاعلون ما عليها صعيدا جرزا |
| | | بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی وشك و برنگ و ساف. |
|
2149 | 18 | 9 | أم حسبت أن أصحاب الكهف والرقيم كانوا من آياتنا عجبا |
| | | (به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)... |
|
2150 | 18 | 10 | إذ أوى الفتية إلى الكهف فقالوا ربنا آتنا من لدنك رحمة وهيئ لنا من أمرنا رشدا |
| | | کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا. |
|
2151 | 18 | 11 | فضربنا على آذانهم في الكهف سنين عددا |
| | | ئینجا (ئێمه‌ش نزامان گیراکردن) په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به‌ئارامی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه. |
|
2152 | 18 | 12 | ثم بعثناهم لنعلم أي الحزبين أحصى لما لبثوا أمدا |
| | | پاشان (دوای ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ) له خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێکه‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێك یان که‌متر، یان ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌نده خه‌وتووین). |
|
2153 | 18 | 13 | نحن نقص عليك نبأهم بالحق إنهم فتية آمنوا بربهم وزدناهم هدى |
| | | ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن. |
|