نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
212 | 2 | 205 | وإذا تولى سعى في الأرض ليفسد فيها ويهلك الحرث والنسل والله لا يحب الفساد |
| | | هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت. |
|
213 | 2 | 206 | وإذا قيل له اتق الله أخذته العزة بالإثم فحسبه جهنم ولبئس المهاد |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره. |
|
214 | 2 | 207 | ومن الناس من يشري نفسه ابتغاء مرضات الله والله رءوف بالعباد |
| | | هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی. |
|
215 | 2 | 208 | يا أيها الذين آمنوا ادخلوا في السلم كافة ولا تتبعوا خطوات الشيطان إنه لكم عدو مبين |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه). |
|
216 | 2 | 209 | فإن زللتم من بعد ما جاءتكم البينات فاعلموا أن الله عزيز حكيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام). |
|
217 | 2 | 210 | هل ينظرون إلا أن يأتيهم الله في ظلل من الغمام والملائكة وقضي الأمر وإلى الله ترجع الأمور |
| | | ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه. |
|
218 | 2 | 211 | سل بني إسرائيل كم آتيناهم من آية بينة ومن يبدل نعمة الله من بعد ما جاءته فإن الله شديد العقاب |
| | | (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیوون؟ جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه). |
|
219 | 2 | 212 | زين للذين كفروا الحياة الدنيا ويسخرون من الذين آمنوا والذين اتقوا فوقهم يوم القيامة والله يرزق من يشا‌ء بغير حساب |
| | | ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا، ئه‌وانیش له ناخی دۆزه‌خدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته بیر‌و باوه‌ڕیان. |
|
220 | 2 | 213 | كان الناس أمة واحدة فبعث الله النبيين مبشرين ومنذرين وأنزل معهم الكتاب بالحق ليحكم بين الناس فيما اختلفوا فيه وما اختلف فيه إلا الذين أوتوه من بعد ما جاءتهم البينات بغيا بينهم فهدى الله الذين آمنوا لما اختلفوا فيه من الحق بإذنه والله يهدي من يشا‌ء إلى صراط مستقيم |
| | | (له سه‌ره‌تای په‌یدابونی خه‌ڵکیدا، پێش تۆفانه‌که‌ی نوح) خه‌ڵکی یه‌ک ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بون، (به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لایاندا) خوایش وێڵی نه‌کردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌کرد، تا مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ربن هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبی ئاسمانی‌دا، بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له‌نێوان خه‌ڵکیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بۆته کێشه‌یان و ڕاو بۆچوونیان له‌سه‌ری جیاوازه، که‌سیش جیاوازی و کێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کرد جگه له‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه (که گاور‌و جوله‌که‌ن) دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (که قورئانه، ئینجا کێشه و دووبه‌ره‌کیان تێدا دروست بوو)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م کردنیانه‌وه (بۆیه په‌یڕه‌وی حه‌ق و ڕاستیان نه‌کرد)، ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو و خوا ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات که بیه‌وێت و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست. |
|
221 | 2 | 214 | أم حسبتم أن تدخلوا الجنة ولما يأتكم مثل الذين خلوا من قبلكم مستهم البأساء والضراء وزلزلوا حتى يقول الرسول والذين آمنوا معه متى نصر الله ألا إن نصر الله قريب |
| | | ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوایی زۆر نزیکه. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی. |
|