نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2099 | 17 | 70 | ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير م‌من خلقنا تفضيلا |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن). |
|
2100 | 17 | 71 | يوم ندعو كل أناس بإمامهم فمن أوتي كتابه بيمينه فأولئك يقرءون كتابهم ولا يظلمون فتيلا |
| | | یادی ئه‌و ڕۆژه بکه که هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك به‌ناوی پێشه‌واکه‌یانه‌وه بانگ ده‌که‌ین، جا ئه‌وه‌ی نامه‌و دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی بدرێته ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وانه (به‌خۆشیه‌وه) سه‌یری نامه‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه باریکه‌که‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخه). |
|
2101 | 17 | 72 | ومن كان في هذه أعمى فهو في الآخرة أعمى وأضل سبيلا |
| | | جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیر‌و هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا. |
|
2102 | 17 | 73 | وإن كادوا ليفتنونك عن الذي أوحينا إليك لتفتري علينا غيره وإذا لاتخذوك خليلا |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!!. |
|
2103 | 17 | 74 | ولولا أن ثبتناك لقد كدت تركن إليهم شيئا قليلا |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!! |
|
2104 | 17 | 75 | إذا لأذقناك ضعف الحياة وضعف الممات ثم لا تجد لك علينا نصيرا |
| | | ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزا‌و ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات. |
|
2105 | 17 | 76 | وإن كادوا ليستفزونك من الأرض ليخرجوك منها وإذا لا يلبثون خلافك إلا قليلا |
| | | ئه‌و موشریکانه خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازار‌و ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌سه‌ر زه‌وی (مه‌ککه) ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه دوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت (زوو به زوو به به‌ڵایه‌کی سه‌خت له‌ناومان ده‌بردن). |
|
2106 | 17 | 77 | سنة من قد أرسلنا قبلك من رسلنا ولا تجد لسنتنا تحويلا |
| | | (له‌ناوبردن) بڕیار‌و یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نا‌بینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت). |
|
2107 | 17 | 78 | أقم الصلاة لدلوك الشمس إلى غسق الليل وقرآن الفجر إن قرآن الفجر كان مشهودا |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه). |
|
2108 | 17 | 79 | ومن الليل فتهجد به نافلة لك عسى أن يبعثك ربك مقاما محمودا |
| | | له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت. |
|