نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2097 | 17 | 68 | أفأمنتم أن يخسف بكم جانب البر أو يرسل عليكم حاصبا ثم لا تجدوا لكم وكيلا |
| | | خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟ |
|
2098 | 17 | 69 | أم أمنتم أن يعيدكم فيه تارة أخرى فيرسل عليكم قاصفا من الريح فيغرقكم بما كفرتم ثم لا تجدوا لكم علينا به تبيعا |
| | | ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!! |
|
2099 | 17 | 70 | ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير م‌من خلقنا تفضيلا |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن). |
|
2100 | 17 | 71 | يوم ندعو كل أناس بإمامهم فمن أوتي كتابه بيمينه فأولئك يقرءون كتابهم ولا يظلمون فتيلا |
| | | یادی ئه‌و ڕۆژه بکه که هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك به‌ناوی پێشه‌واکه‌یانه‌وه بانگ ده‌که‌ین، جا ئه‌وه‌ی نامه‌و دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی بدرێته ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وانه (به‌خۆشیه‌وه) سه‌یری نامه‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه باریکه‌که‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخه). |
|
2101 | 17 | 72 | ومن كان في هذه أعمى فهو في الآخرة أعمى وأضل سبيلا |
| | | جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیر‌و هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا. |
|
2102 | 17 | 73 | وإن كادوا ليفتنونك عن الذي أوحينا إليك لتفتري علينا غيره وإذا لاتخذوك خليلا |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!!. |
|
2103 | 17 | 74 | ولولا أن ثبتناك لقد كدت تركن إليهم شيئا قليلا |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!! |
|
2104 | 17 | 75 | إذا لأذقناك ضعف الحياة وضعف الممات ثم لا تجد لك علينا نصيرا |
| | | ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزا‌و ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات. |
|
2105 | 17 | 76 | وإن كادوا ليستفزونك من الأرض ليخرجوك منها وإذا لا يلبثون خلافك إلا قليلا |
| | | ئه‌و موشریکانه خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازار‌و ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌سه‌ر زه‌وی (مه‌ککه) ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه دوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت (زوو به زوو به به‌ڵایه‌کی سه‌خت له‌ناومان ده‌بردن). |
|
2106 | 17 | 77 | سنة من قد أرسلنا قبلك من رسلنا ولا تجد لسنتنا تحويلا |
| | | (له‌ناوبردن) بڕیار‌و یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نا‌بینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت). |
|