نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2067 | 17 | 38 | كل ذلك كان سيئه عند ربك مكروها |
| | | هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئایه‌ته‌کانی پێشوودا باسمان کرد، خراپه‌کانی لای په‌روه‌ردگارت ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێیه (هه‌وڵ بده هه‌میشه دووره په‌رێزبیت لێیان). |
|
2068 | 17 | 39 | ذلك مما أوحى إليك ربك من الحكمة ولا تجعل مع الله إلها آخر فتلقى في جهنم ملوما مدحورا |
| | | ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی. |
|
2069 | 17 | 40 | أفأصفاكم ربكم بالبنين واتخذ من الملائكة إناثا إنكم لتقولون قولا عظيما |
| | | ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن. |
|
2070 | 17 | 41 | ولقد صرفنا في هذا القرآ‌ن ليذكروا وما يزيدهم إلا نفورا |
| | | سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات. |
|
2071 | 17 | 42 | قل لو كان معه آلهة كما يقولون إذا لابتغوا إلى ذي العرش سبيلا |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن. |
|
2072 | 17 | 43 | سبحانه وتعالى عما يقولون علوا كبيرا |
| | | ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان). |
|
2073 | 17 | 44 | تسبح له السماوات السبع والأرض ومن فيهن وإن من شي‌ء إلا يسبح بحمده ولكن لا تفقهون تسبيحهم إنه كان حليما غفورا |
| | | هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن). |
|
2074 | 17 | 45 | وإذا قرأت القرآ‌ن جعلنا بينك وبين الذين لا يؤمنون بالآخرة حجابا مستورا |
| | | کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیار‌و شاراوه، ده‌خه‌ینه نێوان تۆ‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وه‌رناگرن) |
|
2075 | 17 | 46 | وجعلنا على قلوبهم أكنة أن يفقهوه وفي آذانهم وقرا وإذا ذكرت ربك في القرآ‌ن وحده ولوا على أدبارهم نفورا |
| | | (چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن، گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن، جا کاتێك له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت)، ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن. |
|
2076 | 17 | 47 | نحن أعلم بما يستمعون به إذ يستمعون إليك وإذ هم نجوى إذ يقول الظالمون إن تتبعون إلا رجلا مسحورا |
| | | ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!! |
|