نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
207 | 2 | 200 | فإذا قضيتم مناسككم فاذكروا الله كذكركم آباءكم أو أشد ذكرا فمن الناس من يقول ربنا آتنا في الدنيا وما له في الآخرة من خلاق |
| | | جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه. |
|
208 | 2 | 201 | ومنهم من يقول ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار |
| | | هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. |
|
209 | 2 | 202 | أولئك له‌م نصيب مما كسبوا والله سريع الحساب |
| | | ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه). |
|
210 | 2 | 203 | واذكروا الله في أيام معدودات فمن تعجل في يومين فلا إثم عليه ومن تأخر فلا إثم عليه لمن اتقى واتقوا الله واعلموا أنكم إليه تحشرون |
| | | له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه. |
|
211 | 2 | 204 | ومن الناس من يعجبك قوله في الحياة الدنيا ويشهد الله على ما في قلبه وهو ألد الخصام |
| | | هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا. |
|
212 | 2 | 205 | وإذا تولى سعى في الأرض ليفسد فيها ويهلك الحرث والنسل والله لا يحب الفساد |
| | | هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت. |
|
213 | 2 | 206 | وإذا قيل له اتق الله أخذته العزة بالإثم فحسبه جهنم ولبئس المهاد |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره. |
|
214 | 2 | 207 | ومن الناس من يشري نفسه ابتغاء مرضات الله والله رءوف بالعباد |
| | | هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی. |
|
215 | 2 | 208 | يا أيها الذين آمنوا ادخلوا في السلم كافة ولا تتبعوا خطوات الشيطان إنه لكم عدو مبين |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه). |
|
216 | 2 | 209 | فإن زللتم من بعد ما جاءتكم البينات فاعلموا أن الله عزيز حكيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام). |
|