نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2037 | 17 | 8 | عسى ربكم أن يرحمكم وإن عدتم عدنا وجعلنا جهنم للكافرين حصيرا |
| | | ئینجا دوور نی یه، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه به تۆڵه سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه له‌وه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن. |
|
2038 | 17 | 9 | إن هذا القرآ‌ن يهدي للتي هي أقوم ويبشر المؤمنين الذين يعملون الصالحات أن له‌م أجرا كبيرا |
| | | به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه. |
|
2039 | 17 | 10 | وأن الذين لا يؤمنون بالآخرة أعتدنا له‌م عذابا أليما |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایه‌کی به ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده کردوون. |
|
2040 | 17 | 11 | ويدع الإنسان بالشر دعاءه بالخير وكان الإنسان عجولا |
| | | ئینسان (کاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت) دوعا‌و نزای شه‌ڕ ده‌کات، هه‌روه‌ك چۆن له کاتی ئاسایدا دوعای خێر ده‌کات، ئینسان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یه. |
|
2041 | 17 | 12 | وجعلنا الليل والنهار آيتين فمحونا آية الليل وجعلنا آية النهار مبصرة لتبتغوا فضلا من ربكم ولتعلموا عدد السنين والحساب وكل شي‌ء فصلناه تفصيلا |
| | | ئێمه دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژمان کردووه به دوو به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و بۆ حه‌سانه‌وه و ئه‌نجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پله‌یه‌کی گه‌رمای له‌بار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌ودا هێناوه‌و دیارده‌ی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیار‌و بینراو سازاندووه، تا له نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر ببن، تا ژماره‌ی ساڵه‌کان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان به فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه. |
|
2042 | 17 | 13 | وكل إنسان ألزمناه طائره في عنقه ونخرج له يوم القيامة كتابا يلقاه منشورا |
| | | نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکیشمان هه‌ڵواسیووه به گه‌ردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامه‌ی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی (ئاشکرایه که ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت زۆر پێشکه‌وتوو تره له‌وه‌ی که ئاده‌میزاد تا ئێستا په‌ی پێ بردووه). |
|
2043 | 17 | 14 | اقرأ كتابك كفى بنفسك اليوم عليك حسيبا |
| | | ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه، ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه (شایسته‌ی چ جۆره پاداشتێکیت؟!) |
|
2044 | 17 | 15 | من اهتدى فإنما يهتدي لنفسه ومن ضل فإنما يضل عليها ولا تزر وازرة وزر أخرى وما كنا معذبين حتى نبعث رسولا |
| | | ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌قازانجی خۆی ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر خۆی به‌هره له هیدایه‌ته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش گومڕا بووه‌و ڕێبازی سه‌رلێشێواوی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، که‌س گوناهی که‌س هه‌ڵناگرێت، که‌س به‌رپرسیار نیه له هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر، ئێمه‌ش سزای که‌سمان نه‌داوه تا پیغه‌مبه‌رێکی بۆ ده‌نێرین. |
|
2045 | 17 | 16 | وإذا أردنا أن نهلك قرية أمرنا مترفيها ففسقوا فيها فحق عليها القول فدمرناها تدميرا |
| | | کاتێك بمانه‌وێت دانیشتوانی شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وه سه‌ره‌تا فه‌رمانی گوێڕایه‌ڵی ده‌ده‌ین به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان (که گوێ به‌حه‌رام و حه‌ڵاڵ ناده‌ن، که چاکه‌و چاکه‌کاری بکه‌ن) که‌چی ئه‌وان یاخی ده‌بن و خراپه‌کاری ده‌که‌ن له شاره‌که‌دا، ئه‌وسا ئیتر شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بن که بڕیاری ئێمه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئینجا ئێمه‌ش کاولی ده‌که‌ین به‌سه‌ر یه‌کداو داروبه‌ردی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ناهێڵین. |
|
2046 | 17 | 17 | وكم أهلكنا من القرون من بعد نوح وكفى بربك بذنوب عباده خبيرا بصيرا |
| | | چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له دوای نوح له‌ناو بردووه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ که ئاگادار‌و بینایه به گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی، هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه. |
|