نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2011 | 16 | 110 | ثم إن ربك للذين هاجروا من بعد ما فتنوا ثم جاهدوا وصبروا إن ربك من بعدها لغفور رحيم |
| | | پاشان بێگومان (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگاری تۆ به‌نیسبه‌تی ئه‌وانه‌وه که کۆچیان کرد، دوای ئه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران، له‌وه‌ودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت دوای ئه‌و پێشهاتانه زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیماندارانه). |
|
2012 | 16 | 111 | يوم تأتي كل نفس تجادل عن نفسها وتوفى كل نفس ما عملت وهم لا يظلمون |
| | | ڕۆژێك دێت که هه‌موو که‌س خه‌می خۆیه‌تی، به‌رگری له خۆی ده‌کات، پاکانه بۆ خۆی ده‌کات، (گوێ به‌که‌سی تر نادات، ئه‌و ڕۆژه) هه‌رکه‌س پاداشتی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌و خه‌ڵکه سته‌میان لێ ناکرێت. |
|
2013 | 16 | 112 | وضرب الله مثلا قرية كانت آمنة مطمئنة يأتيها رزقها رغدا من كل مكان فكفرت بأنعم الله فأذاقها الله لباس الجوع والخوف بما كانوا يصنعون |
| | | خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان. |
|
2014 | 16 | 113 | ولقد جاءهم رسول منهم فكذبوه فأخذهم العذاب وهم ظالمون |
| | | سوێند به خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات، که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کرد، ئه‌وسا سزای سه‌ختی خوایی گرتنی له‌ناوی بردن له کاتێکدا ئه‌وان سته‌مکار بوون. |
|
2015 | 16 | 114 | فكلوا مما رزقكم الله حلالا طيبا واشكروا نعمت الله إن كنتم إياه تعبدون |
| | | جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن. |
|
2016 | 16 | 115 | إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل لغير الله به فمن اضطر غير باغ ولا عاد فإن الله غفور رحيم |
| | | (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری خوایان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه. |
|
2017 | 16 | 116 | ولا تقولوا لما تصف ألسنتكم الكذب هذا حلال وهذا حرام لتفتروا على الله الكذب إن الذين يفترون على الله الكذب لا يفلحون |
| | | نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ناوی خوا‌و ئاینی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (دیاری کردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست ئێوه نیه، چونکه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ خوا‌و ئاینی خوا هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو نابن. |
|
2018 | 16 | 117 | متاع قليل ولهم عذاب أليم |
| | | (ئه‌وانه له دنیادا) که‌مێك ڕاده‌بوێرن، به‌ڵام له قیامه‌تدا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه. |
|
2019 | 16 | 118 | وعلى الذين هادوا حرمنا ما قصصنا عليك من قبل وما ظلمناهم ولكن كانوا أنفسهم يظلمون |
| | | له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان له‌سه‌ر حه‌رام کردوون که پێشتر بۆ تۆمان باس کردووه (له ئایه‌تی ١٤٦ سووره‌تی الا‌نعام دا) جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد. |
|
2020 | 16 | 119 | ثم إن ربك للذين عملوا السو‌ء بجهالة ثم تابوا من بعد ذلك وأصلحوا إن ربك من بعدها لغفور رحيم |
| | | پاشان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ بۆ که‌سانێك که گوناهو تاوانیان ئه‌نجامداوه به نه‌فامی، له‌وه‌ودوا په‌شیمان بونه‌ته‌وه و ته‌وبه‌یان کردووه‌و چاکسازیان ئه‌نجامداوه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ دوای ئه‌و ته‌وبه‌و چاکه‌کاریه زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|