نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
202 | 2 | 195 | وأنفقوا في سبيل الله ولا تلقوا بأيديكم إلى التهلكة وأحسنوا إن الله يحب المحسنين |
| | | له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن (چونكه ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی مایه‌ی تیاچوونه)، هه‌میشه خێر‌و چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببه‌خشن) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت. |
|
203 | 2 | 196 | وأتموا الحج والعمرة لله فإن أحصرتم فما استيسر من الهدي ولا تحلقوا رءوسكم حتى يبلغ الهدي محله فمن كان منكم مريضا أو به أذى من رأسه ففدية من صيام أو صدقة أو نسك فإذا أمنتم فمن تمتع بالعمرة إلى الحج فما استيسر من الهدي فمن لم يجد فصيام ثلاثة أيام في الحج وسبعة إذا رجعتم تلك عشرة كاملة ذلك لمن لم يكن أهله حاضري المسجد الحرام واتقوا الله واعلموا أن الله شديد العقاب |
| | | حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێ‌گیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته، ده، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن). |
|
204 | 2 | 197 | الحج أشهر معلومات فمن فرض فيهن الحج فلا رفث ولا فسوق ولا جدال في الحج وما تفعلوا من خير يعلمه الله وتزودوا فإن خير الزاد التقوى واتقون يا أولي الألباب |
| | | حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان. |
|
205 | 2 | 198 | ليس عليكم جناح أن تبتغوا فضلا من ربكم فإذا أفضتم من عرفات فاذكروا الله عند المشعر الحرام واذكروه كما هداكم وإن كنتم من قبله لمن الضالين |
| | | هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون. |
|
206 | 2 | 199 | ثم أفيضوا من حيث أفاض الناس واستغفروا الله إن الله غفور رحيم |
| | | له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
207 | 2 | 200 | فإذا قضيتم مناسككم فاذكروا الله كذكركم آباءكم أو أشد ذكرا فمن الناس من يقول ربنا آتنا في الدنيا وما له في الآخرة من خلاق |
| | | جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه. |
|
208 | 2 | 201 | ومنهم من يقول ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار |
| | | هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. |
|
209 | 2 | 202 | أولئك له‌م نصيب مما كسبوا والله سريع الحساب |
| | | ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه). |
|
210 | 2 | 203 | واذكروا الله في أيام معدودات فمن تعجل في يومين فلا إثم عليه ومن تأخر فلا إثم عليه لمن اتقى واتقوا الله واعلموا أنكم إليه تحشرون |
| | | له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه. |
|
211 | 2 | 204 | ومن الناس من يعجبك قوله في الحياة الدنيا ويشهد الله على ما في قلبه وهو ألد الخصام |
| | | هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا. |
|