نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1975 | 16 | 74 | فلا تضربوا لله الأمثال إن الله يعلم وأنتم لا تعلمون |
| | | که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن. |
|
1976 | 16 | 75 | ضرب الله مثلا عبدا مملوكا لا يقدر على شي‌ء ومن رزقناه منا رزقا حسنا فهو ينفق منه سرا وجهرا هل يستوون الحمد لله بل أكثرهم لا يعلمون |
| | | خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن). |
|
1977 | 16 | 76 | وضرب الله مثلا رجلين أحدهما أبكم لا يقدر على شي‌ء وهو كل على مولاه أينما يوجهه لا يأت بخير هل يستوي هو ومن يأمر بالعدل وهو على صراط مستقيم |
| | | هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟! |
|
1978 | 16 | 77 | ولله غيب السماوات والأرض وما أمر الساعة إلا كلمح البصر أو هو أقرب إن الله على كل شي‌ء قدير |
| | | هه‌رچی نهێنی و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خوایه‌و به‌رپا بوونی قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ك چاو تر‌وکاندنێك نه‌بێت یان که‌متر له‌وه‌ش، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. |
|
1979 | 16 | 78 | والله أخرجكم من بطون أمهاتكم لا تعلمون شيئا وجعل لكم السمع والأبصار والأفئدة لعلكم تشكرون |
| | | خوا ئێوه‌ی له سکی دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و تێگه‌یشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. |
|
1980 | 16 | 79 | ألم يروا إلى الطير مسخرات في جو السما‌ء ما يمسكهن إلا الله إن في ذلك لآيات لقوم يؤمنون |
| | | ئایا باڵنده‌کانیان نه‌بینیوه‌و سه‌رنجیان نه‌داون چۆن له هه‌وای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ ده‌توانێت ڕایانبگرێت به‌ئاسمانه‌وه جگه له خوای گه‌وره (هه‌وا، چرکه‌یه‌کی زۆر که‌مه، که‌چی ئه‌م هه‌موو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سه‌ربه‌ستی ده‌فڕێت، بێگومان ئه‌م ڕه‌حمه‌ته‌ی خوا هه‌موو فڕۆکه‌و باڵه فڕێکی ده‌ست کردی ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه، که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری خوای باڵاده‌ستن)، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن. |
|
1981 | 16 | 80 | والله جعل لكم من بيوتكم سكنا وجعل لكم من جلود الأنعام بيوتا تستخفونها يوم ظعنكم ويوم إقامتكم ومن أصوافها وأوبارها وأشعارها أثاثا ومتاعا إلى حين |
| | | هه‌ر خوایه (که هه‌موو شتێکی بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره بۆ خۆتان دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانی بۆ کردوون به‌هۆی ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌و له پێست و مووی ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگه بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان به‌ئاسانی بیگوێزنه‌وه له‌کاتی کۆچتاندا، به‌ئاسانی هه‌ڵی بده‌ن له‌کاتی نیشته‌جێ بوونتاندا و له خوری و کوڵك و مووه‌که‌ی، ده‌توانن که‌ل و په‌ل و شتومه‌ك بۆ خۆتان دروست بکه‌ن و تاماوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرن. |
|
1982 | 16 | 81 | والله جعل لكم مما خلق ظلالا وجعل لكم من الجبال أكنانا وجعل لكم سرابيل تقيكم الحر وسرابيل تقيكم بأسكم كذلك يتم نعمته عليكم لعلكم تسلمون |
| | | خوا له‌و شتانه‌ی که دروستی کردووه سێبه‌ری بۆ ئێوه ڕه‌خساندووه، له کێوه‌کانیشدا کون و که‌لێن و ئه‌شکه‌وتی سازاندووه‌و پۆشاکی بۆتان به‌دیهێناوه تا له گه‌رماو (سه‌رما) بتانپارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره‌ها پۆشاکی تر بۆ به‌دیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان له‌کاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا (وه‌کو زرێ و شتومه‌کی تر)، ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگارتان نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بن. |
|
1983 | 16 | 82 | فإن تولوا فإنما عليك البلاغ المبين |
| | | (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نازو نیعمه‌تانه‌دا) ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشتیان هه‌ڵبکه‌ن و ڕوو وه‌ڕبگێڕن (ئه‌وه خه‌مت نه‌بێت هه‌ر خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌رکی سه‌رشانی تۆ ئه‌وه‌یه که به جوانی و تێر‌و ته‌واوی بانگه‌وازه‌که بگه‌یه‌نیت. |
|
1984 | 16 | 83 | يعرفون نعمت الله ثم ينكرونها وأكثرهم الكافرون |
| | | (بێ سه‌لیقه‌و نه‌فامان) نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌ناسن و به‌هره‌ی لێ ده‌به‌ن، پاشان ئینکاری ده‌که‌ن و قه‌دری نازانن (به‌دنمه‌ك و سپڵه‌ن)، زۆربه‌یان بێ دین و بێ باوه‌ڕن. |
|