نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1969 | 16 | 68 | وأوحى ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتا ومن الشجر ومما يعرشون |
| | | په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات. |
|
1970 | 16 | 69 | ثم كلي من كل الثمرات فاسلكي سبل ربك ذللا يخرج من بطونها شراب مختلف ألوانه فيه شفا‌ء للناس إن في ذلك لآية لقوم يتفكرون |
| | | له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد). |
|
1971 | 16 | 70 | والله خلقكم ثم يتوفاكم ومنكم من يرد إلى أرذل العمر لكي لا يعلم بعد علم شيئا إن الله عليم قدير |
| | | (خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته. |
|
1972 | 16 | 71 | والله فضل بعضكم على بعض في الرزق فما الذين فضلوا برادي رزقهم على ما ملكت أيمانهم فهم فيه سوا‌ء أفبنعمة الله يجحدون |
| | | خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟! |
|
1973 | 16 | 72 | والله جعل لكم من أنفسكم أزواجا وجعل لكم من أزواجكم بنين وحفدة ورزقكم من الطيبات أفبالباطل يؤمنون وبنعمت الله هم يكفرون |
| | | خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا به‌شتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟ |
|
1974 | 16 | 73 | ويعبدون من دون الله ما لا يملك له‌م رزقا من السماوات والأرض شيئا ولا يستطيعون |
| | | ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیه‌کی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ناشتوانن هیچ به‌ده‌ست بن!! |
|
1975 | 16 | 74 | فلا تضربوا لله الأمثال إن الله يعلم وأنتم لا تعلمون |
| | | که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن. |
|
1976 | 16 | 75 | ضرب الله مثلا عبدا مملوكا لا يقدر على شي‌ء ومن رزقناه منا رزقا حسنا فهو ينفق منه سرا وجهرا هل يستوون الحمد لله بل أكثرهم لا يعلمون |
| | | خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن). |
|
1977 | 16 | 76 | وضرب الله مثلا رجلين أحدهما أبكم لا يقدر على شي‌ء وهو كل على مولاه أينما يوجهه لا يأت بخير هل يستوي هو ومن يأمر بالعدل وهو على صراط مستقيم |
| | | هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟! |
|
1978 | 16 | 77 | ولله غيب السماوات والأرض وما أمر الساعة إلا كلمح البصر أو هو أقرب إن الله على كل شي‌ء قدير |
| | | هه‌رچی نهێنی و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خوایه‌و به‌رپا بوونی قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ك چاو تر‌وکاندنێك نه‌بێت یان که‌متر له‌وه‌ش، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. |
|