نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1944 | 16 | 43 | وما أرسلنا من قبلك إلا رجالا نوحي إليهم فاسألوا أهل الذكر إن كنتم لا تعلمون |
| | | ئێمه‌ش پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆ‌و چاك و پاك نه‌بێت) که‌سی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه و وه‌حیمان بۆ نه‌ناردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن و نایزانن ده ئێوه له شاره‌زایان بپرسن؟ (که ڕه‌وانه کراوانی ئێمه پیاوانێکی ناسراو بوون له‌ناو قه‌ومه‌کانیاندا). |
|
1945 | 16 | 44 | بالبينات والزبر وأنزلنا إليك الذكر لتبين للناس ما نزل إليهم ولعلهم يتفكرون |
| | | ئێمه ئه‌وانمان ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (موعجیزه) ی زۆر‌و کتێبی ئاسمانیداو ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند، تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرێك بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن. |
|
1946 | 16 | 45 | أفأمن الذين مكروا السيئات أن يخسف الله به‌م الأرض أو يأتيهم العذاب من حيث لا يشعرون |
| | | جا ئایا ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها پیلان و نه‌خشه‌ی خراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ی که خوا نایانبات به ناخی زه‌ویدا، یاخود له لایه‌که‌وه سزا‌و تۆڵه‌یان بۆ بێت که هه‌ر هه‌ستی پێنه‌که‌ن؟!... |
|
1947 | 16 | 46 | أو يأخذهم في تقلبهم فما هم بمعجزين |
| | | یاخود له کاتی هاتوچۆو سه‌رگه‌رم بوونیان به کاروباره‌وه له ناویان ببات، ئه‌وانیش ده‌سته‌وسانکه‌ری خوانین؟!... |
|
1948 | 16 | 47 | أو يأخذهم على تخوف فإن ربكم لرءوف رحيم |
| | | یاخود (په‌روه‌ردگار به‌توانایه) له کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و له ناویان به‌رێت، به‌ڵام (مۆڵه‌ت ده‌دات تا به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان) چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان به‌سۆزو میهره‌بانه. |
|
1949 | 16 | 48 | أولم يروا إلى ما خلق الله من شي‌ء يتفيأ ظلاله عن اليمين والشمائل سجدا لله وهم داخرون |
| | | ئایا ئه‌وه نه‌یانڕوانیوه‌ته ئه‌و شته بێ شومارانه‌ی که خوا دروستی کردووه؟ که سێبه‌ره‌که‌ی به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پیانه‌وه ده‌سوڕێته‌وه، له کاتێکدا هه‌موویان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردان بۆ په‌روه‌ردگار، له حاڵێکیشدا خاوه‌ن سێبه‌ره‌کان ملکه‌چ و زه‌لیلی ویستی خواین. |
|
1950 | 16 | 49 | ولله يسجد ما في السماوات وما في الأرض من دابة والملائكة وهم لا يستكبرون |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه سوژده ده‌به‌ن بۆ خوای به‌دیهێنه‌ریان، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌ران، فریشته‌کانیش به تایبه‌ت سوژده ده‌به‌ن بۆ خوا‌و خۆ به‌گه‌وره نازانن له هیچ فه‌رمانێکی خوا لاناده‌ن. |
|
1951 | 16 | 50 | يخافون ربهم من فوقهم ويفعلون ما يؤمرون |
| | | (جگه له‌وه‌ش) ئه‌و فریشتانه له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن که فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌رچی فه‌رمانێکمان پێ بدرێت به‌چاکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
1952 | 16 | 51 | وقال الله لا تتخذوا إلهين اثنين إنما هو إله واحد فإياي فارهبون |
| | | خوا فه‌رموویه‌تی: هه‌رگیز نه‌که‌ن دوو دانه خوا بۆ خۆتان بڕیار بده‌ن، چونکه ئه‌و خوایه‌ی که پێویسته ئێوه بیپه‌رستن بێگومان خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، که‌وابوو بیم و ترستان با هه‌ر له من بێت. |
|
1953 | 16 | 52 | وله ما في السماوات والأرض وله الدين واصبا أفغير الله تتقون |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی له‌و وه‌ربگیرێت و ملکه‌چی هه‌ر بۆ ئه‌و بکرێت، ئایا ڕه‌وایه بێجگه له خوا له که‌سی تر بپه‌رستن و حسابی بۆ بکه‌ن؟ |
|