نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1934 | 16 | 33 | هل ينظرون إلا أن تأتيهم الملائكة أو يأتي أمر ربك كذلك فعل الذين من قبلهم وما ظلمهم الله ولكن كانوا أنفسهم يظلمون |
| | | ئایا خوا نه‌ناسان چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن کت‌وپڕ فریشته‌ی گیانکێشان یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، یان فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربچێت بۆ تۆڵه سه‌ندن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر ڕه‌فتاری وا ناله‌باریان کردووه، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌کرد. |
|
1935 | 16 | 34 | فأصابهم سيئات ما عملوا وحاق به‌م ما كانوا به يستهزئون |
| | | سه‌ره‌نجام هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه‌کیان ئه‌نجام دابوو هاته‌وه ڕێیان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خه‌ی که گاڵته‌یان پێده‌کرد یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ده‌وری دان. |
|
1936 | 16 | 35 | وقال الذين أشركوا لو شا‌ء الله ما عبدنا من دونه من شي‌ء نحن ولا آباؤنا ولا حرمنا من دونه من شي‌ء كذلك فعل الذين من قبلهم فهل على الرسل إلا البلاغ المبين |
| | | ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست، نه ئێمه‌و نه باو‌و باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و، خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت، مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟ |
|
1937 | 16 | 36 | ولقد بعثنا في كل أمة رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت فمنهم من هدى الله ومنهم من حقت عليه الضلالة فسيروا في الأرض فانظروا كيف كان عاقبة المكذبين |
| | | سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵکه (که بیر‌و هۆش و ژیری خۆی خسته‌کارو به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خوایش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌کردو به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا، که‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، بزانن چۆن بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به به‌رنامه‌ی ئێمه نه‌بوو. |
|
1938 | 16 | 37 | إن تحرص على هداهم فإن الله لا يهدي من يضل وما له‌م من ناصرين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر تۆ زۆر سوور بیت له‌سه‌ر هیدایه‌تدانی ئه‌وان، ئه‌وه تۆ نا‌توانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموونی که‌سێك ناکات که خه‌ڵك گومڕا بکات، ئه‌وانه (له قیامه‌تدا) هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه. |
|
1939 | 16 | 38 | وأقسموا بالله جهد أيمانهم لا يبعث الله من يموت بلى وعدا عليه حقا ولكن أكثر الناس لا يعلمون |
| | | بێ باوه‌ڕان سوێندیان ده‌خواردو جه‌ختیان له‌سه‌ر سوێنده‌که‌یان ده‌کردو ده‌یانوت: ئه‌وه‌ی بمرێت خوا زیندووی ناکاته‌وه! نه‌خێر، زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیه نازانن و بڕوای پێناکه‌ن. |
|
1940 | 16 | 39 | ليبين له‌م الذي يختلفون فيه وليعلم الذين كفروا أنهم كانوا كاذبين |
| | | بێگومان خوا هه‌مووان زیندوو ده‌کاته‌وه تا بۆیان ڕوون بکاته‌وه و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بێگومان ئه‌وان درۆزن بوون. |
|
1941 | 16 | 40 | إنما قولنا لشيء إذا أردناه أن نقول له كن فيكون |
| | | به‌ڕاستی کاتێك زیندوو کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی هه‌ر شتێکمان بوێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت پێی بڵێین ببه! ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌بێت. |
|
1942 | 16 | 41 | والذين هاجروا في الله من بعد ما ظلموا لنبوئنهم في الدنيا حسنة ولأجر الآخرة أكبر لو كانوا يعلمون |
| | | ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر خوا‌و بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانه‌که‌یان) دوای ئه‌وه‌ی که سته‌میان لێکرابوو، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا به‌چاکی و ڕێزه‌وه نیشته‌جێیان ده‌که‌ین، بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان گه‌وره‌ترو فراوانتره بۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی. |
|
1943 | 16 | 42 | الذين صبروا وعلى ربهم يتوكلون |
| | | ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که به ئارام و خۆگر بوون و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن. |
|