نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1923 | 16 | 22 | إلهكم إله واحد فالذين لا يؤمنون بالآخرة قلوبهم منكرة وهم مستكبرون |
| | | ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن. |
|
1924 | 16 | 23 | لا جرم أن الله يعلم ما يسرون وما يعلنون إنه لا يحب المستكبرين |
| | | شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن. |
|
1925 | 16 | 24 | وإذا قيل له‌م ماذا أنزل ربكم قالوا أساطير الأولين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر به (بێ باوه‌ڕان) بوترێت: ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه؟! ئه‌وه (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه!! |
|
1926 | 16 | 25 | ليحملوا أوزارهم كاملة يوم القيامة ومن أوزار الذين يضلونهم بغير علم ألا ساء ما يزرون |
| | | ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه). |
|
1927 | 16 | 26 | قد مكر الذين من قبلهم فأتى الله بنيانهم من القواعد فخر عليهم السقف من فوقهم وأتاهم العذاب من حيث لا يشعرون |
| | | بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه). |
|
1928 | 16 | 27 | ثم يوم القيامة يخزيهم ويقول أين شركائي الذين كنتم تشاقون فيهم قال الذين أوتوا العلم إن الخزي اليوم والسوء على الكافرين |
| | | له‌وه‌و دواش له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ئه‌و پیلانگێڕانه خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: کوان و له کوێن هاوه‌ڵه‌کانم؟ ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی سه‌رسه‌ختتان ده‌کرد له باره‌یانه‌وه، (ئیمانداران) ئه‌وانه‌ی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و نه‌هامه‌تی و سزا له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕانه. |
|
1929 | 16 | 28 | الذين تتوفاهم الملائكة ظالمي أنفسهم فألقوا السلم ما كنا نعمل من سوء بلى إن الله عليم بما كنتم تعملون |
| | | ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نی یه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادار‌و زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا. |
|
1930 | 16 | 29 | فادخلوا أبواب جهنم خالدين فيها فلبئس مثوى المتكبرين |
| | | که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌ش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره. |
|
1931 | 16 | 30 | وقيل للذين اتقوا ماذا أنزل ربكم قالوا خيرا للذين أحسنوا في هذه الدنيا حسنة ولدار الآخرة خير ولنعم دار المتقين |
| | | له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێر‌و به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه... |
|
1932 | 16 | 31 | جنات عدن يدخلونها تجري من تحتها الأنهار له‌م فيها ما يشاءون كذلك يجزي الله المتقين |
| | | (ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه... |
|