نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1911 | 16 | 10 | هو الذي أنزل من السما‌ء ما‌ء لكم منه شراب ومنه شجر فيه تسيمون |
| | | (په‌روه‌ردگار) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ ده‌بارێنێت که لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ به جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نیش ده‌یخۆنه‌وه و ده‌بێته هۆی ڕوان و گه‌شه‌کردنی دره‌خت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا ده‌له‌وه‌ڕێنن. |
|
1912 | 16 | 11 | ينبت لكم به الزرع والزيتون والنخيل والأعناب ومن كل الثمرات إن في ذلك لآية لقوم يتفكرون |
| | | هه‌ر به‌و بارانه خوای گه‌وره جۆره‌ها کشتوکاڵ ده‌هێنێته به‌رهه‌م بۆتان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ زه‌یتون و خورماو جۆره‌ها ترێ، له هه‌موو جۆره به‌روبوومێکیش، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه. |
|
1913 | 16 | 12 | وسخر لكم الليل والنهار والشمس والقمر والنجوم مسخرات بأمره إن في ذلك لآيات لقوم يعقلون |
| | | هه‌روه‌ها شه‌وو ڕۆژو خۆر‌و مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، ئه‌ستێره‌کانیش به فه‌رمانی ئه‌و زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا له‌و دیارده‌و دروست کراوانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که عه‌قڵ و ژیریان بخه‌نه‌کار. |
|
1914 | 16 | 13 | وما ذرأ لكم في الأرض مختلفا ألوانه إن في ذلك لآية لقوم يذكرون |
| | | هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ به‌دیهێناون، که به‌ڕاستی ئا له‌وه‌شدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن. |
|
1915 | 16 | 14 | وهو الذي سخر البحر لتأكلوا منه لحما طريا وتستخرجوا منه حلية تلبسونها وترى الفلك مواخر فيه ولتبتغوا من فضله ولعلكم تشكرون |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی ته‌ڕو تازه‌ی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواری ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملی بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کان ده‌بینیت ده‌ریا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و به‌خششی تر‌ی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریش بکه‌ن. |
|
1916 | 16 | 15 | وألقى في الأرض رواسي أن تميد بكم وأنهارا وسبلا لعلكم تهتدون |
| | | هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه ئه‌له‌رزێنێت و لارتان ئه‌کاته‌وه‌و ژێره‌و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و ڕووبار‌و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن. |
|
1917 | 16 | 16 | وعلامات وبالنجم هم يهتدون |
| | | هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن. |
|
1918 | 16 | 17 | أفمن يخلق كمن لا يخلق أفلا تذكرون |
| | | (باشه ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌م هه‌موو دروستکراوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی به‌دیهێناوه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دی بهێنێت، ئایا ئه‌وه بۆ لێکی نادانه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟ |
|
1919 | 16 | 18 | وإن تعدوا نعمة الله لا تحصوها إن الله لغفور رحيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر بێن و بتانه‌وێت نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆتان و ئه‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که ده‌یخۆن و ئه‌و پۆشاك و ڕایه‌خ و ناوماڵه‌ی به‌کاری ده‌هێنن... هتد، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران هه‌زار دروستکراوانی تر‌ی دیار‌و نادیار له جیهانی مادده و ڕووه‌ك و گیاندارو... هتد)، سه‌ره‌ڕای که‌م سوپاسیتان له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه. |
|
1920 | 16 | 19 | والله يعلم ما تسرون وما تعلنون |
| | | هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و چیش ده‌رده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن له (گفتوگۆ‌و نیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌تان). |
|