نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
187 | 2 | 180 | كتب عليكم إذا حضر أحدكم الموت إن ترك خيرا الوصية للوالدين والأقربين بالمعروف حقا على المتقين |
| | | پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران. |
|
188 | 2 | 181 | فمن بدله بعدما سمعه فإنما إثمه على الذين يبدلونه إن الله سميع عليم |
| | | جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان). |
|
189 | 2 | 182 | فمن خاف من موص جنفا أو إثما فأصلح بينهم فلا إثم عليه إن الله غفور رحيم |
| | | جا هه‌ر كه‌س ده‌ترسا له وه‌سیه‌ت كاره‌كه هه‌ڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییه‌كی ئه‌نجام بدات (گیروگرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنیه (به‌ڵكو به‌خێرخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت) به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
190 | 2 | 183 | يا أيها الذين آمنوا كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون |
| | | ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. |
|
191 | 2 | 184 | أياما معدودات فمن كان منكم مريضا أو على سفر فعدة من أيام أخر وعلى الذين يطيقونه فدية طعام مسكين فمن تطوع خيرا فهو خير له وأن تصوموا خير لكم إن كنتم تعلمون |
| | | چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن). |
|
192 | 2 | 185 | شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآ‌ن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان فمن شهد منكم الشهر فليصمه ومن كان مريضا أو على سفر فعدة من أيام أخر يريد الله بكم اليسر ولا يريد بكم العسر ولتكملوا العدة ولتكبروا الله على ما هداكم ولعلكم تشكرون |
| | | مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه). |
|
193 | 2 | 186 | وإذا سألك عبادي عني فإني قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان فليستجيبوا لي وليؤمنوا بي لعلهم يرشدون |
| | | (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان). |
|
194 | 2 | 187 | أحل لكم ليلة الصيام الرفث إلى نسائكم هن لباس لكم وأنتم لباس لهن علم الله أنكم كنتم تختانون أنفسكم فتاب عليكم وعفا عنكم فالآن باشروهن وابتغوا ما كتب الله لكم وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر ثم أتموا الصيام إلى الليل ولا تباشروهن وأنتم عاكفون في المساجد تلك حدود الله فلا تقربوها كذلك يبين الله آياته للناس لعلهم يتقون |
| | | له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆش‌بوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن. |
|
195 | 2 | 188 | ولا تأكلوا أموالكم بينكم بالباطل وتدلوا بها إلى الحكام لتأكلوا فريقا من أموال الناس بالإثم وأنتم تعلمون |
| | | نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سو‌و، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه. |
|
196 | 2 | 189 | يسألونك عن الأهلة قل هي مواقيت للناس والحج وليس البر بأن تأتوا البيوت من ظهورها ولكن البر من اتقى وأتوا البيوت من أبوابها واتقوا الله لعلكم تفلحون |
| | | پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵان‌دا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن. |
|