نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1794 | 14 | 44 | وأنذر الناس يوم يأتيهم العذاب فيقول الذين ظلموا ربنا أخرنا إلى أجل قريب نجب دعوتك ونتبع الرسل أولم تكونوا أقسمتم من قبل ما لكم من زوال |
| | | ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!. |
|
1795 | 14 | 45 | وسكنتم في مساكن الذين ظلموا أنفسهم وتبين لكم كيف فعلنا به‌م وضربنا لكم الأمثال |
| | | ئێوه کاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا که سته‌میان له خۆیان کرد‌و (ڕێگه‌ی ئیمان و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌رکه‌وت که چیمان پێکردن و چیمان به‌سه‌ر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌رئه‌نجامیان). |
|
1796 | 14 | 46 | وقد مكروا مكرهم وعند الله مكرهم وإن كان مكرهم لتزول منه الجبال |
| | | بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنێت. |
|
1797 | 14 | 47 | فلا تحسبن الله مخلف وعده رسله إن الله عزيز ذو انتقام |
| | | که‌واته، وا حساب مه‌که (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (به سه‌رخستن و مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له دنیاداو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌سته و خاوه‌نی تۆڵه‌یه (له سته‌مکارو خوانه‌ناسان). |
|
1798 | 14 | 48 | يوم تبدل الأرض غير الأرض والسماوات وبرزوا لله الواحد القهار |
| | | له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی تر‌و هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی تر‌و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران. |
|
1799 | 14 | 49 | وترى المجرمين يومئذ مقرنين في الأصفاد |
| | | له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و گوناهکاران ده‌بینێت کۆت و زنجیر کراوه‌ته ده‌ست و پێ و گه‌ردنیان و به‌یه‌که‌وه به‌ستراون. |
|
1800 | 14 | 50 | سرابيلهم من قطران وتغشى وجوههم النار |
| | | کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که ما‌دده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان). |
|
1801 | 14 | 51 | ليجزي الله كل نفس ما كسبت إن الله سريع الحساب |
| | | (ئه‌م تۆڵه سه‌ندنه له سته‌مکاران) بۆ ئه‌وه‌یه که خوا پاداشتی هه‌ر که‌سێك به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی کردویه‌تی بداته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات. |
|
1802 | 14 | 52 | هذا بلا‌غ للناس ولينذروا به وليعلموا أنما هو إله واحد وليذكر أولو الألباب |
| | | ئه‌م (قورئانه) ڕاگه‌یاندنێکه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی تا به‌هۆیه‌وه وریا بکرێنه‌وه و ئامۆژگاری پێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بێگومان ئه‌و زاته خوایه‌کی تاك و ته‌نیایه، (هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که) خاوه‌نی بیر‌و هۆشه‌کان یادا‌وه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن (له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن خۆشیان و خه‌ڵکیش له سزای دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن). |
|
1803 | 15 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم الر تلك آيات الكتاب وقرآن مبين |
| | | سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه. |
|