نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1769 | 14 | 19 | ألم تر أن الله خلق السماوات والأرض بالحق إن يشأ يذهبكم ويأت بخلق جديد |
| | | ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه له‌ناوده‌بات و ناتانهێڵێت و که‌سانی تازه ده‌هێنێته کایه‌وه. |
|
1770 | 14 | 20 | وما ذلك على الله بعزيز |
| | | ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه. |
|
1771 | 14 | 21 | وبرزوا لله جميعا فقال الضعفاء للذين استكبروا إنا كنا لكم تبعا فهل أنتم مغنون عنا من عذاب الله من شي‌ء قالوا لو هدانا الله لهديناكم سوا‌ء علينا أجزعنا أم صبرنا ما لنا من محيص |
| | | (ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه، هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه. |
|
1772 | 14 | 22 | وقال الشيطان لما قضي الأمر إن الله وعدكم وعد الحق ووعدتكم فأخلفتكم وما كان لي عليكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لي فلا تلوموني ولوموا أنفسكم ما أنا بمصرخكم وما أنتم بمصرخي إني كفرت بما أشركتمون من قبل إن الظالمين له‌م عذاب أليم |
| | | (کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆ‌و نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه، بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن. |
|
1773 | 14 | 23 | وأدخل الذين آمنوا وعملوا الصالحات جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها بإذن ربهم تحيتهم فيها سلام |
| | | (له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو، کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابوو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ کران، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کان و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، له‌وجێگه‌و ڕێگه خۆشه‌دا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر به‌فه‌رمان و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان و چاك و چۆنیان له‌و به‌هه‌شته‌دا _سڵاوکردنه_. |
|
1774 | 14 | 24 | ألم تر كيف ضرب الله مثلا كلمة طيبة كشجرة طيبة أصلها ثابت وفرعها في السما‌ء |
| | | ئایا نه‌تانبینیوه و نه‌تانزانیوه چۆن خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه به‌گوفتاری چاك و پاك، که‌وه‌ك دره‌ختی چاك و به‌ردار وایه، ڕه‌گی به‌توندی داکوتاوه له زه‌ویدا، لق و پۆپه‌کانیشی به‌ئاسماندا بڵاوبونه‌ته‌وه. |
|
1775 | 14 | 25 | تؤتي أكلها كل حين بإذن ربها ويضرب الله الأمثال للناس لعلهم يتذكرون |
| | | ئه‌و دره‌خته هه‌موو کات و ده‌مێك به‌رو بوومی (پاك‌و جوان و بێگه‌ردی) ده‌به‌خشێت به ویستی په‌روه‌ردگاری، جا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م نموونانه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵکو یاداوه‌ری وه‌رگرن (له‌ڕاستیدا دین و به‌رنامه‌ی خوا دره‌ختێکی ئاوا پیرۆزه، ڕه‌گ و ڕیشاڵی خێر به‌خشه، چونکه خاکی زه‌وی له داماڵین ده‌پارێزێت، لق و پۆپی به‌سووده، سێبه‌ر ده‌کات، گه‌ڵاوگوڵ بۆ داوو ده‌رمان و ماڵات، به‌روبوومی بۆ ئاده‌میزاد، باڵنده‌کان به‌ئاوازی خۆش له‌سه‌ری ده‌خوێنن و ته‌سبیحات ده‌که‌ن و دڵخۆشمان ده‌که‌ن، ئۆکسجین ده‌به‌خشێت... هتد). |
|
1776 | 14 | 26 | ومثل كلمة خبيثة كشجرة خبيثة اجتثت من فوق الأرض ما لها من قرار |
| | | نموونه‌ی قسه‌و گوفتاری پیس و ناپوختیش وه‌کو دره‌ختی زرو پیس و بێ سوود وایه، که هه‌ڵکێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی فڕێ درابێت، به‌هیچ بارێک‌دا خۆی نه‌گرێت (بۆ سووتاندن نه‌بێت بۆ هیچی تر چاك نیه، ئه‌م نموونه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو سه‌رگه‌ردانێك که له دنیادا خێر نه‌داته‌وه، له قیامه‌تیشدا شوێنکه‌وتوانیان له دۆزه‌خه‌وه سه‌ریان ده‌رده‌چێت). |
|
1777 | 14 | 27 | يثبت الله الذين آمنوا بالقول الثابت في الحياة الدنيا وفي الآخرة ويضل الله الظالمين ويفعل الله ما يشا‌ء |
| | | خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه پایه‌دار ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له قیامه‌تیشدا، (باوه‌ڕی دامه‌زراو فریایان ده‌که‌وێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامه‌زراو ده‌بێت و به‌ئیمانه‌وه ده‌مرن، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه سته‌مکاران گومڕا ده‌کات و ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیه‌وێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت و ده‌کرێت. |
|
1778 | 14 | 28 | ألم تر إلى الذين بدلوا نعمت الله كفرا وأحلوا قومهم دار البوار |
| | | ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه ناده‌یت که نازو نیعمه‌ته‌کانی خوایان به حه‌رام گێڕاوه (بۆ گوناهو خراپه باکاری ده‌هێنن) و بوونه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی و تیاچوونی قه‌ومه‌که‌ی خۆیان. |
|