نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1748 | 13 | 41 | أولم يروا أنا نأتي الأرض ننقصها من أطرافها والله يحكم لا معقب لحكمه وهو سريع الحساب |
| | | ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه. |
|
1749 | 13 | 42 | وقد مكر الذين من قبلهم فلله المكر جميعا يعلم ما تكسب كل نفس وسيعلم الكفار لمن عقبى الدار |
| | | بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت. |
|
1750 | 13 | 43 | ويقول الذين كفروا لست مرسلا قل كفى بالله شهيدا بيني وبينكم ومن عنده علم الكتاب |
| | | ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه. |
|
1751 | 14 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم الر كتاب أنزلناه إليك لتخرج الناس من الظلمات إلى النور بإذن ربهم إلى صراط العزيز الحميد |
| | | سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری. |
|
1752 | 14 | 2 | الله الذي له ما في السماوات وما في الأرض وويل للكافرين من عذاب شديد |
| | | ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هاوار و ئاهو نا‌ڵه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ باوه‌ڕن له سزایه‌کی زۆر توند‌و تیژ.... |
|
1753 | 14 | 3 | الذين يستحبون الحياة الدنيا على الآخرة ويصدون عن سبيل الله ويبغونها عوجا أولئك في ضلال بعيد |
| | | ئه‌وانه‌ی که ژیانی دنیایان له به نرخترو خۆشه‌ویستره له ژیانی جیهانی دوایی، هه‌میشه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌ر ڕێبازی خوا‌و ده‌یانه‌وێت له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت، (یاخود په‌سه‌نده لایان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له خزمه‌ت پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌واندا بێت) ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی قووڵ و بێ سه‌رو بندا سه‌رگه‌ردانن و ده‌مێننه‌وه. |
|
1754 | 14 | 4 | وما أرسلنا من رسول إلا بلسان قومه ليبين له‌م فيضل الله من يشا‌ء ويهدي من يشا‌ء وهو العزيز الحكيم |
| | | ئێمه هیچ فرستادیه‌کمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌که‌ی نه‌بێت، (یه‌کێك بووه له خۆیان و به زمانی ئه‌وان دواوه) تا هه‌موو شتێکیان بۆ ڕوون بکاته‌وه، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی گومڕا کردووه که وستوویه‌تی (چونکه گوێی بۆ با‌نگه‌وازی حه‌ق نه‌گرتووه)، ئه‌وه‌ش که وستویه‌تی هیدایه‌تی داوه (په‌روه‌ردگار پاڵپشتی ژیر‌و هۆشمه‌ندانه)، ئه‌و زاته‌ش باڵا ده‌سته (ویستی ئه‌و له سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه)، دانایه و (ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته به‌نرخه‌یه). |
|
1755 | 14 | 5 | ولقد أرسلنا موسى بآياتنا أن أخرج قومك من الظلمات إلى النور وذكرهم بأيام الله إن في ذلك لآيات لكل صبار شكور |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشی‌دا). |
|
1756 | 14 | 6 | وإذ قال موسى لقومه اذكروا نعمة الله عليكم إذ أنجاكم من آل فرعون يسومونكم سوء العذاب ويذبحون أبناءكم ويستحيون نساءكم وفي ذلكم بلاء من ربكم عظيم |
| | | (یادیان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، کاتێك له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری کردن که به‌ناخۆشترین شێوه سزای ده‌دات، کوڕانی ئێوه‌یان سه‌ر ده‌بڕی و ئافره‌تانی ئێوه‌یان ده‌هێشته‌وه (بۆ کاره‌که‌ری)، بێگومان ئا له‌و پێشهاتانه‌دا به‌ڵاو تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ساز درابوو. |
|
1757 | 14 | 7 | وإذ تأذن ربكم لئن شكرتم لأزيدنكم ولئن كفرتم إن عذابي لشديد |
| | | له‌یادتان بێت که: په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت. |
|