نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1725 | 13 | 18 | للذين استجابوا لربهم الحسنى والذين لم يستجيبوا له لو أن له‌م ما في الأرض جميعا ومثله معه لافتدوا به أولئك له‌م سوء الحساب ومأواهم جهنم وبئس المهاد |
| | | (هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه. |
|
1726 | 13 | 19 | أفمن يعلم أنما أنزل إليك من ربك الحق كمن هو أعمى إنما يتذكر أولو الألباب |
| | | جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن..... |
|
1727 | 13 | 20 | الذين يوفون بعهد الله ولا ينقضون الميثاق |
| | | ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه.... |
|
1728 | 13 | 21 | والذين يصلون ما أمر الله به أن يوصل ويخشون ربهم ويخافون سوء الحساب |
| | | ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه. |
|
1729 | 13 | 22 | والذين صبروا ابتغاء وجه ربهم وأقاموا الصلاة وأنفقوا مما رزقناهم سرا وعلانية ويدرءون بالحسنة السيئة أولئك له‌م عقبى الدار |
| | | ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا).... |
|
1730 | 13 | 23 | جنات عدن يدخلونها ومن صلح من آبائهم وأزواجهم وذرياتهم والملائكة يدخلون عليهم من كل باب |
| | | که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه.... |
|
1731 | 13 | 24 | سلام عليكم بما صبرتم فنعم عقبى الدار |
| | | ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد. |
|
1732 | 13 | 25 | والذين ينقضون عهد الله من بعد ميثاقه ويقطعون ما أمر الله به أن يوصل ويفسدون في الأرض أولئك له‌م اللعنة ولهم سوء الدار |
| | | (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توند‌و تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و نا‌له‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه. |
|
1733 | 13 | 26 | الله يبسط الرزق لمن يشا‌ء ويقدر وفرحوا بالحياة الدنيا وما الحياة الدنيا في الآخرة إلا متاع |
| | | هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه. |
|
1734 | 13 | 27 | ويقول الذين كفروا لولا أنزل عليه آية من ربه قل إن الله يضل من يشا‌ء ويهدي إليه من أناب |
| | | خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای... |
|