نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1722 | 13 | 15 | ولله يسجد من في السماوات والأرض طوعا وكرها وظلالهم بالغدو والآصال |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا. |
|
1723 | 13 | 16 | قل من رب السماوات والأرض قل الله قل أفاتخذتم من دونه أولياء لا يملكون لأنفسهم نفعا ولا ضرا قل هل يستوي الأعمى والبصير أم هل تستوي الظلمات والنور أم جعلوا لله شركا‌ء خلقوا كخلقه فتشابه الخلق عليهم قل الله خالق كل شي‌ء وهو الواحد القهار |
| | | (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه. |
|
1724 | 13 | 17 | أنزل من السما‌ء ما‌ء فسالت أودية بقدرها فاحتمل السيل زبدا رابيا ومما يوقدون عليه في النار ابتغاء حلية أو متاع زبد مثله كذلك يضرب الله الحق والباطل فأما الزبد فيذهب جفاء وأما ما ينفع الناس فيمكث في الأرض كذلك يضرب الله الأمثال |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه که‌ف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) که‌ف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك که‌ف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی که‌ف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی که‌ف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا). |
|
1725 | 13 | 18 | للذين استجابوا لربهم الحسنى والذين لم يستجيبوا له لو أن له‌م ما في الأرض جميعا ومثله معه لافتدوا به أولئك له‌م سوء الحساب ومأواهم جهنم وبئس المهاد |
| | | (هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه. |
|
1726 | 13 | 19 | أفمن يعلم أنما أنزل إليك من ربك الحق كمن هو أعمى إنما يتذكر أولو الألباب |
| | | جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن..... |
|
1727 | 13 | 20 | الذين يوفون بعهد الله ولا ينقضون الميثاق |
| | | ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه.... |
|
1728 | 13 | 21 | والذين يصلون ما أمر الله به أن يوصل ويخشون ربهم ويخافون سوء الحساب |
| | | ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه. |
|
1729 | 13 | 22 | والذين صبروا ابتغاء وجه ربهم وأقاموا الصلاة وأنفقوا مما رزقناهم سرا وعلانية ويدرءون بالحسنة السيئة أولئك له‌م عقبى الدار |
| | | ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا).... |
|
1730 | 13 | 23 | جنات عدن يدخلونها ومن صلح من آبائهم وأزواجهم وذرياتهم والملائكة يدخلون عليهم من كل باب |
| | | که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه.... |
|
1731 | 13 | 24 | سلام عليكم بما صبرتم فنعم عقبى الدار |
| | | ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد. |
|