نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1695 | 12 | 99 | فلما دخلوا على يوسف آوى إليه أبويه وقال ادخلوا مصر إن شا‌ء الله آمنين |
| | | ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردار‌و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن. |
|
1696 | 12 | 100 | ورفع أبويه على العرش وخروا له سجدا وقال يا أبت هذا تأويل رؤياي من قبل قد جعلها ربي حقا وقد أحسن بي إذ أخرجني من السجن وجاء بكم من البدو من بعد أن نزغ الشيطان بيني وبين إخوتي إن ربي لطيف لما يشا‌ء إنه هو العليم الحكيم |
| | | ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات). |
|
1697 | 12 | 101 | رب قد آتيتني من الملك وعلمتني من تأويل الأحاديث فاطر السماوات والأرض أنت وليي في الدنيا والآخرة توفني مسلما وألحقني بالصالحين |
| | | (ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان. |
|
1698 | 12 | 102 | ذلك من أنباء الغيب نوحيه إليك وما كنت لديهم إذ أجمعوا أمرهم وهم يمكرون |
| | | ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا.... |
|
1699 | 12 | 103 | وما أكثر الناس ولو حرصت بمؤمنين |
| | | (دڵنیاش به) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت. |
|
1700 | 12 | 104 | وما تسألهم عليه من أجر إن هو إلا ذكر للعالمين |
| | | (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان. |
|
1701 | 12 | 105 | وكأين من آية في السماوات والأرض يمرون عليها وهم عنها معرضون |
| | | چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن. |
|
1702 | 12 | 106 | وما يؤمن أكثرهم بالله إلا وهم مشركون |
| | | جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت). |
|
1703 | 12 | 107 | أفأمنوا أن تأتيهم غاشية من عذاب الله أو تأتيهم الساعة بغتة وهم لا يشعرون |
| | | ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن. |
|
1704 | 12 | 108 | قل هذه سبيلي أدعو إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعني وسبحان الله وما أنا من المشركين |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم. |
|