نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1689 | 12 | 93 | اذهبوا بقميصي هذا فألقوه على وجه أبي يأت بصيرا وأتوني بأهلكم أجمعين |
| | | (یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی. |
|
1690 | 12 | 94 | ولما فصلت العير قال أبوهم إني لأجد ريح يوسف لولا أن تفندون |
| | | کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن). |
|
1691 | 12 | 95 | قالوا تالله إنك لفي ضلالك القديم |
| | | ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!! |
|
1692 | 12 | 96 | فلما أن جا‌ء البشير ألقاه على وجهه فارتد بصيرا قال ألم أقل لكم إني أعلم من الله ما لا تعلمون |
| | | ئینجا که مژده هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌یدا به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا، خێرا بینای بۆ گه‌ڕایه‌وه، چاوه‌کانی گه‌شایه‌وه، وتی: ئایا من پێم نه‌وتن، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه، ئێوه نایزانن؟! |
|
1693 | 12 | 97 | قالوا يا أبانا استغفر لنا ذنوبنا إنا كنا خاطئين |
| | | (دوای ماوه‌یه‌ك کوڕه‌کان گه‌یشتن وهه‌موو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهه‌کانمان بۆ بکه (له خوای میهره‌بان) به‌ڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چوو بووین. |
|
1694 | 12 | 98 | قال سوف أستغفر لكم ربي إنه هو الغفور الرحيم |
| | | باوکیان وتی: له ئاینده‌دا داوای لێ خۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
1695 | 12 | 99 | فلما دخلوا على يوسف آوى إليه أبويه وقال ادخلوا مصر إن شا‌ء الله آمنين |
| | | ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردار‌و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن. |
|
1696 | 12 | 100 | ورفع أبويه على العرش وخروا له سجدا وقال يا أبت هذا تأويل رؤياي من قبل قد جعلها ربي حقا وقد أحسن بي إذ أخرجني من السجن وجاء بكم من البدو من بعد أن نزغ الشيطان بيني وبين إخوتي إن ربي لطيف لما يشا‌ء إنه هو العليم الحكيم |
| | | ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات). |
|
1697 | 12 | 101 | رب قد آتيتني من الملك وعلمتني من تأويل الأحاديث فاطر السماوات والأرض أنت وليي في الدنيا والآخرة توفني مسلما وألحقني بالصالحين |
| | | (ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان. |
|
1698 | 12 | 102 | ذلك من أنباء الغيب نوحيه إليك وما كنت لديهم إذ أجمعوا أمرهم وهم يمكرون |
| | | ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا.... |
|