نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1672 | 12 | 76 | فبدأ بأوعيتهم قبل وعاء أخيه ثم استخرجها من وعاء أخيه كذلك كدنا ليوسف ما كان ليأخذ أخاه في دين الملك إلا أن يشا‌ء الله نرفع درجات من نشاء وفوق كل ذي علم عليم |
| | | ئینجا یوسف خۆی ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان به‌باره‌کاندا پێش ئه‌وه‌ی باری بنیامینی برای بپشکنێت، له‌وه‌ودوا له‌باری براکه‌یدا ده‌ری هێنا، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان فێری نه‌خشه‌ی گلدانه‌وه‌ی براکه‌ی کرد، نه‌ده‌بوو به‌ده‌ستووری پاشا براکه‌ی گل بداته‌وه، مه‌گه‌ر ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، به‌و شێوه‌یه چه‌نده‌ها جار پله‌و پاییه‌ی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت به‌رزو بڵند ده‌که‌ینه‌وه و له سه‌روو هه‌موو خاوه‌ن زانست و زانیارێکه‌وه زانا و شاره‌زاتر هه‌یه. |
|
1673 | 12 | 77 | قالوا إن يسرق فقد سرق أخ له من قبل فأسرها يوسف في نفسه ولم يبدها له‌م قال أنتم شر مكانا والله أعلم بما تصفون |
| | | براکانی وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌و دزی بکات، ئه‌وه براکه‌شی بێگومان دزی کردووه له‌مه‌وپێش، ئینجا یوسف ئه‌و قسه ناڕه‌واو تۆمه‌ته ناقۆڵایه‌ی له‌دڵی خۆیدا هێشته‌وه و نه‌یخسته ڕوو بۆ ئه‌وان، وتی: ئێوه له که‌سانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وه‌ی که ده‌یڵێن و باسی ده‌که‌ن. |
|
1674 | 12 | 78 | قالوا يا أيها العزيز إن له أبا شيخا كبيرا فخذ أحدنا مكانه إنا نراك من المحسنين |
| | | براکانی وتیان: جه‌نابی پاشا، به‌ڕاستی ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، که‌واته یه‌کێك له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه بێگومان ئێمه تۆ به پیاو چاك و چاکه‌خواز ده‌زانین. |
|
1675 | 12 | 79 | قال معاذ الله أن نأخذ إلا من وجدنا متاعنا عنده إنا إذا لظالمون |
| | | یوسف وتی: په‌نا به‌خوا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ین ته‌نها ئه‌و که‌سه گل ئه‌ده‌ینه‌وه که شتومه‌که‌کانمان له‌لای دۆزیوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، ئه‌وه ئیتر ئێمه به‌ڕاستی سته‌مکارین. |
|
1676 | 12 | 80 | فلما استيأسوا منه خلصوا نجيا قال كبيرهم ألم تعلموا أن أباكم قد أخذ عليكم موثقا من الله ومن قبل ما فرطتم في يوسف فلن أبرح الأرض حتى يأذن لي أبي أو يحكم الله لي وهو خير الحاكمين |
| | | ئینجا کاتێك که نا‌ئومێد بوون له پاشا، له که‌نارێکه‌وه بۆ خۆیان ده‌ستیان کرد به‌چپه‌و ڕا گۆڕینه‌وه گه‌وره‌که‌یان وتی: باشه، ئه‌ی نه‌تان زانی که بێگومان باوکتان به‌ڕاستی په‌یمانێکی لێ وه‌رگرتوون و خوایشی کردووه به شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه، پێشتریش ئاشکرایه که چیتان کرد به یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هه‌رگیز ئه‌م سه‌ر زه‌مین و وڵاته به‌جێ ناهێڵم هه‌تا باوکم مۆڵه‌تم ده‌دات، یاخود خوا فه‌رمانێك بدات له قازانجم بێت، ئه‌و زاته‌ش چاکترینی دادوه‌رانه. |
|
1677 | 12 | 81 | ارجعوا إلى أبيكم فقولوا يا أبانا إن ابنك سرق وما شهدنا إلا بما علمنا وما كنا للغيب حافظين |
| | | بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان، بێگومان کوڕه‌که‌ت دزی کردوو ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی که زانیومانه، ئێمه له شاراوه و نهێنیه‌کان شاره‌زا نین (نازانین ئه‌و کوڕه بۆ وای کرد). |
|
1678 | 12 | 82 | واسأل القرية التي كنا فيها والعير التي أقبلنا فيها وإنا لصادقون |
| | | (حه‌ز ده‌که‌یت، له خه‌ڵکی) ئه‌و شاره‌ش بپرسه که ئێمه‌ی لێ بووین، له‌و کاروانه‌ش بپرسه که ئێمه‌ی تێدا بووین و پیکه‌وه هاتینه‌وه ئێمه به‌دڵنیایه‌وه ڕاست ده‌ڵێن و ڕاستگۆشین. |
|
1679 | 12 | 83 | قال بل سولت لكم أنفسكم أمرا فصبر جميل عسى الله أن يأتيني به‌م جميعا إنه هو العليم الحكيم |
| | | (کاتێك کوڕه‌کان گه‌یشتنه‌وه لای باوکیان و به‌سه‌رهاته‌که‌یان بۆ گێڕایه‌وه) وتی: (وانیه) به‌ڵکو دیسانه‌وه خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێك خستووه، جا چارم نیه خۆگریه‌کی جوان نه‌بێت، ئومێده په‌روه‌ردگار هه‌موویانم بۆ بهێنێته‌وه و به‌هه‌موویان شاد ببم، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا‌و دانایه. |
|
1680 | 12 | 84 | وتولى عنهم وقال يا أسفى على يوسف وابيضت عيناه من الحزن فهو كظيم |
| | | (ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارد‌و ئه‌سرینه‌وه) وتی: ئه‌ی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم ده‌رناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌ران)، چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما له ئاخ و داخ و خه‌فه‌ت و ئێشدا، هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه. |
|
1681 | 12 | 85 | قالوا تالله تفتأ تذكر يوسف حتى تكون حرضا أو تكون من الهالكين |
| | | (کوڕه‌کان به‌زه‌ییان به باوکیاندا هاته‌وه‌و) وتیان: سوێند به خوا تۆ هه‌ر واز ناهێنیت یادی یوسف ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت تا وات لێ دێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود تیا له تیاچوون ده‌بیت. |
|