نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1629 | 12 | 33 | قال رب السجن أحب إلي مما يدعونني إليه وإلا تصرف عني كيدهن أصب إليهن وأكن من الجاهلين |
| | | یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان با‌نگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه. |
|
1630 | 12 | 34 | فاستجاب له ربه فصرف عنه كيدهن إنه هو السميع العليم |
| | | جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کرد‌و له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان). |
|
1631 | 12 | 35 | ثم بدا له‌م من بعد ما رأوا الآيات ليسجننه حتى حين |
| | | پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن. |
|
1632 | 12 | 36 | ودخل معه السجن فتيان قال أحدهما إني أراني أعصر خمرا وقال الآخر إني أراني أحمل فوق رأسي خبزا تأكل الطير منه نبئنا بتأويله إنا نراك من المحسنين |
| | | ئه‌وسا دوو لاوی تریش به‌تاوانی جیا جیا له‌گه‌ڵ یوسف‌دا خرانه به‌ندیخانه‌وه، (هه‌ریه‌که‌یان خه‌وێکی بینی بوو) یه‌کێکیان وتی: بێگومان من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریشیان وتی: به‌ڕاستی من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا که نانم به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌گرت باڵنده لێی ده‌خوارد، ئاگادارمان بکه به‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ده‌بینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا)..... |
|
1633 | 12 | 37 | قال لا يأتيكما طعام ترزقانه إلا نبأتكما بتأويله قبل أن يأتيكما ذلكما مما علمني ربي إني تركت ملة قوم لا يؤمنون بالله وهم بالآخرة هم كافرون |
| | | یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به خوا ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه. |
|
1634 | 12 | 38 | واتبعت ملة آبائي إبراهيم وإسحاق ويعقوب ما كان لنا أن نشرك بالله من شي‌ء ذلك من فضل الله علينا وعلى الناس ولكن أكثر الناس لا يشكرون |
| | | به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن. |
|
1635 | 12 | 39 | يا صاحبي السجن أأرباب متفرقون خير أم الله الواحد القهار |
| | | (ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟ |
|
1636 | 12 | 40 | ما تعبدون من دونه إلا أسماء سميتموها أنتم وآباؤكم ما أنزل الله بها من سلطان إن الحكم إلا لله أمر ألا تعبدوا إلا إياه ذلك الدين القيم ولكن أكثر الناس لا يعلمون |
| | | جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان. |
|
1637 | 12 | 41 | يا صاحبي السجن أما أحدكما فيسقي ربه خمرا وأما الآخر فيصلب فتأكل الطير من رأسه قضي الأمر الذي فيه تستفتيان |
| | | ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه. |
|
1638 | 12 | 42 | وقال للذي ظن أنه ناج منهما اذكرني عند ربك فأنساه الشيطان ذكر ربه فلبث في السجن بضع سنين |
| | | ئه‌وسا یوسف به‌و که‌سایانی وت: که‌وای ده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌بێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شه‌یتان بیری کابرای بردووه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه. |
|