نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
162 | 2 | 155 | ولنبلونكم بشيء من الخوف والجوع ونقص من الأموال والأنفس والثمرات وبشر الصابرين |
| | | سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كار‌و تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن... |
|
163 | 2 | 156 | الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه را‌جعون |
| | | كه ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان. |
|
164 | 2 | 157 | أولئك عليهم صلوات من ربهم ورحمة وأولئك هم المهتدون |
| | | ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه. |
|
165 | 2 | 158 | إن الصفا والمروة من شعائر الله فمن حج البيت أو اعتمر فلا جناح عليه أن يطوف بهما ومن تطوع خيرا فإن الله شاكر عليم |
| | | به‌ڕاستی سه‌فا و مه‌روه (كه دوو جێگه‌ن له پاڵ كه‌عبه‌دا) له دروشمه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن، جا ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (كه له هه‌موو كاتێكی ساڵدا ده‌كرێت) ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه. |
|
166 | 2 | 159 | إن الذين يكتمون ما أنزلنا من البينات والهدى من بعد ما بيناه للناس في الكتاب أولئك يلعنهم الله ويلعنهم اللاعنون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه و ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبه‌كاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن... |
|
167 | 2 | 160 | إلا الذين تابوا وأصلحوا وبينوا فأولئك أتوب عليهم وأنا التواب الرحيم |
| | | جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه، ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم. |
|
168 | 2 | 161 | إن الذين كفروا وماتوا وهم كفار أولئك عليهم لعنة الله والملائكة والناس أجمعين |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خوا‌و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت... |
|
169 | 2 | 162 | خالدين فيها لا يخفف عنهم العذاب ولا هم ينظرون |
| | | ئه‌وانه به‌و نه‌فرینه‌وه له ئاگری دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزه‌وه ته‌ماشا ناكرێن. |
|
170 | 2 | 163 | وإلهكم إله واحد لا إله إلا هو الرحمن الرحيم |
| | | خوای ئێوه خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه، جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه. |
|
171 | 2 | 164 | إن في خلق السماوات والأرض واختلاف الليل والنهار والفلك التي تجري في البحر بما ينفع الناس وما أنزل الله من السما‌ء من ما‌ء فأحيا به الأرض بعد موتها وبث فيها من كل دابة وتصريف الرياح والسحاب المسخر بين السما‌ء والأرض لآيات لقوم يعقلون |
| | | به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵ‌و گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه. |
|