نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1574 | 11 | 101 | وما ظلمناهم ولكن ظلموا أنفسهم فما أغنت عنهم آلهتهم التي يدعون من دون الله من شي‌ء لما جا‌ء أمر ربك وما زادوهم غير تتبيب |
| | | ئێمه سته‌ممان لێنه‌کردن و به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد، ئه‌وسا ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له‌جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌کردن، فریای هیچ شتێکیان نه‌که‌وتن کاتێك فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نه‌کردن جگه له تیاچوون نه‌بێت. |
|
1575 | 11 | 102 | وكذلك أخذ ربك إذا أخذ القرى وهي ظالمة إن أخذه أليم شديد |
| | | ئا به‌و شوێوه‌یه‌ش تۆڵه‌سه‌ندنی په‌روه‌ردگاری تۆ، کاتێك تۆڵه ده‌سێنێت له خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌حاڵێکدا که یاخی و سته‌م پیشه بوون، به‌ڕاستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌که‌ی زۆر به‌ئێش و به‌هێزو توونده. |
|
1576 | 11 | 103 | إن في ذلك لآية لمن خاف عذاب الآخرة ذلك يوم مجموع له الناس وذلك يوم مشهود |
| | | بێگومان له‌و به‌سه‌رهاته‌دا نیشان و په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سێك له سزای ڕۆژی دوایی بترسێت، ئه‌وه ڕۆژێكه خه‌ڵکی بۆی کۆ ده‌کرێنه‌وه و ئه‌وه ڕۆژێکه خه‌ڵکی هه‌موو ئاماده کراون و هه‌مووان له‌به‌رچاون ده‌بن تیایدا. |
|
1577 | 11 | 104 | وما نؤخره إلا لأجل معدود |
| | | ئێمه به‌رپابوونی ئه‌و ڕۆژه دواناخه‌ین مه‌گه‌ر بۆ کاتێکی که‌م و سنووردار نه‌بێت. |
|
1578 | 11 | 105 | يوم يأت لا تكلم نفس إلا بإذنه فمنهم شقي وسعيد |
| | | ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و ڕووداوه پێش دێت مه‌گه‌ر خوای گه‌وره مۆڵه‌ت بدات، ئه‌گینا که‌س بۆی نیه قسه بکات، ئه‌وسا خه‌ڵکه‌که ده‌بنه دوو کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵێك به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌ش، کۆمه‌ڵێکیش به‌خته‌وه‌رو کامه‌ران. |
|
1579 | 11 | 106 | فأما الذين شقوا ففي النار له‌م فيها زفير وشهيق |
| | | جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش بوون، ئه‌وه له‌ناو ئاگردان، هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره. |
|
1580 | 11 | 107 | خالدين فيها ما دامت السماوات والأرض إلا ما شا‌ء ربك إن ربك فعال لما يريد |
| | | بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هه‌بێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت. |
|
1581 | 11 | 108 | وأما الذين سعدوا ففي الجنة خالدين فيها ما دامت السماوات والأرض إلا ما شا‌ء ربك عطاء غير مجذوذ |
| | | ئه‌وانه‌ش که کامه‌ران و به‌ختیار کراون ئه‌وه له به‌هه‌شتدان، بۆ هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆرانکاری) هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌خششێکه هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت. |
|
1582 | 11 | 109 | فلا تك في مرية مما يعبد هؤلاء ما يعبدون إلا كما يعبد آباؤهم من قبل وإنا لموفوهم نصيبهم غير منقوص |
| | | جا هیج له گوماندا مه‌به له پووچه‌ڵی و بێ سوودی ئه‌وه‌ی ئه‌و بێ بڕوایانه ده‌یپه‌رستن و شوێنی که‌وتوون، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستن هیچ نیه جگه وێنه‌ی ئه‌وه نه‌بێت که باو‌و باپیریان پێشتر ده‌یانپه‌رست، بێگومان ئێمه‌ش به‌تێرو ته‌واو بێ که‌م و کوڕی پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه. |
|
1583 | 11 | 110 | ولقد آتينا موسى الكتاب فاختلف فيه ولولا كلمة سبقت من ربك لقضي بينهم وإنهم لفي شك منه مريب |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه به‌رنامه‌مان به مو‌سا به‌خشی، که‌چی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه که خوای تۆ بڕیاریداوه (دادگاییان دوا بخات) هه‌ر ئێسته دادگایی ده‌کردن و تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، که‌چی به‌ڕاستی ئه‌و بێ بڕوایانه هه‌ر له‌گوماندان لێی و خه‌ڵکیش تووشی گومان ده‌که‌ن. |
|