نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1549 | 11 | 76 | يا إبراهيم أعرض عن هذا إنه قد جا‌ء أمر ربك وإنهم آتيهم عذاب غير مردود |
| | | (فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم واز بهێنه له‌و باس و کێشه‌یه، دڵنیابه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه و (کار ته‌واو بووه) و بێگومان سزایه‌کیان بۆ هاتووه که ناگه‌ڕێته‌وه. |
|
1550 | 11 | 77 | ولما جاءت رسلنا لوطا سيء به‌م وضاق به‌م ذرعا وقال هذا يوم عصيب |
| | | کاتێکیس وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاتنه لای لوط، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو (چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتبوون، له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێکه‌وتووم). |
|
1551 | 11 | 78 | وجاءه قومه يهرعون إليه ومن قبل كانوا يعملون السيئات قال يا قوم هؤلاء بناتي هن أطهر لكم فاتقوا الله ولا تخزون في ضيفي أليس منكم رجل رشيد |
| | | هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیر‌و مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟! |
|
1552 | 11 | 79 | قالوا لقد علمت ما لنا في بناتك من حق وإنك لتعلم ما نريد |
| | | ئه‌وانیش بێ شه‌رمانه وتیان: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت ئێمه هیچ حه‌قێکمان نیه به‌کچه‌کانی تۆوه، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت! |
|
1553 | 11 | 80 | قال لو أن لي بكم قوة أو آوي إلى ركن شديد |
| | | لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م). |
|
1554 | 11 | 81 | قالوا يا لوط إنا رسل ربك لن يصلوا إليك فأسر بأهلك بقطع من الليل ولا يلتفت منكم أحد إلا امرأتك إنه مصيبها ما أصابهم إن موعدهم الصبح أليس الصبح بقريب |
| | | میوانه‌کان وتیان: ئه‌ی لوط به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌ی نێرراوی په‌روه‌ردگاری تۆین، ئه‌و تاوانبارانه هه‌رگیز ناگه‌نه لات (تابتوانن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر ئێمه) و جا تۆ خاو‌و خێزانت له‌به‌شێکی شه‌ودا ده‌ربکه‌و که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه، جگه هاوسه‌ره‌که‌ت (که لاساره‌و به‌گوێت ناکات) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سزایه‌ی که تاوانبارانی گرتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له به‌ره‌به‌یاندایه، ئایا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و نزیك نیه؟! |
|
1555 | 11 | 82 | فلما جا‌ء أمرنا جعلنا عاليها سافلها وأمطرنا عليها حجارة من سجيل منضود |
| | | جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکه‌که‌یانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سووره‌وه کراوی وه‌ك به‌رد، چین له‌سه‌ر چین به‌رد بارانمان کرد. |
|
1556 | 11 | 83 | مسومة عند ربك وما هي من الظالمين ببعيد |
| | | هه‌موو ئه‌و به‌ردانه دیاری کراو بوون، له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (که بدات به‌سه‌ر ته‌وقه سه‌ری کێدا) ئه‌م کاره‌سات و ئه‌م به‌رد بارانه‌ش وه‌نه‌بێت زۆر دوور بێت له سته‌مکارانه‌وه (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، کاتێك ڕۆده‌چن له تاوانکاریدا). |
|
1557 | 11 | 84 | وإلى مدين أخاهم شعيبا قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من إله غيره ولا تنقصوا المكيال والميزان إني أراكم بخير وإني أخاف عليكم عذاب يوم محيط |
| | | بۆ لای خه‌ڵکی مه‌دیه‌نیش براو که‌سی خۆتان (شوعه‌یب) مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه‌کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، هه‌روه‌ها که‌م و کووڕیش مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشاندا، به‌ڕاستی من به‌چاك ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له خۆشیدان، بێگومان من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گه‌مارۆتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن. |
|
1558 | 11 | 85 | ويا قوم أوفوا المكيال والميزان بالقسط ولا تبخسوا الناس أشياءهم ولا تعثوا في الأرض مفسدين |
| | | ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم، با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واوبێت و به دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتومه‌کی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن) و خراپه‌کاری مه‌که‌ن له زه‌ویدا و تۆوی خراپه مه‌چێنن. |
|