نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1480 | 11 | 7 | وهو الذي خلق السماوات والأرض في ستة أيام وكان عرشه على الما‌ء ليبلوكم أيكم أحسن عملا ولئن قلت إنكم مبعوثون من بعد الموت ليقولن الذين كفروا إن هذا إلا سحر مبين |
| | | ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه. |
|
1481 | 11 | 8 | ولئن أخرنا عنهم العذاب إلى أمة معدودة ليقولن ما يحبسه ألا يوم يأتيهم ليس مصروفا عنهم وحاق به‌م ما كانوا به يستهزئون |
| | | سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گا‌ڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه. |
|
1482 | 11 | 9 | ولئن أذقنا الإنسان منا رحمة ثم نزعناها منه إنه ليئوس كفور |
| | | سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت. |
|
1483 | 11 | 10 | ولئن أذقناه نعماء بعد ضراء مسته ليقولن ذهب السيئات عني إنه لفرح فخور |
| | | هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت). |
|
1484 | 11 | 11 | إلا الذين صبروا وعملوا الصالحات أولئك له‌م مغفرة وأجر كبير |
| | | جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون و کار‌و و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (له خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێ‌خۆش بوون و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه. |
|
1485 | 11 | 12 | فلعلك تارك بعض ما يوحى إليك وضائق به صدرك أن يقولوا لولا أنزل عليه كنز أو جا‌ء معه ملك إنما أنت نذير والله على كل شي‌ء وكيل |
| | | جا له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری، یان فریشته‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری، خوا خۆیشی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (حیسابیان بۆ ده‌کات). |
|
1486 | 11 | 13 | أم يقولون افتراه قل فأتوا بعشر سور مثله مفتريات وادعوا من استطعتم من دون الله إن كنتم صادقين |
| | | به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵێ: جا ئێوه‌ش ده سووره‌تی هه‌ڵباستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ر که‌سیش له خوا گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن، بانگ بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن. |
|
1487 | 11 | 14 | فإلم يستجيبوا لكم فاعلموا أنما أنزل بعلم الله وأن لا إله إلا هو فهل أنتم مسلمون |
| | | جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئیتر ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) ملکه‌چ ده‌بن؟ |
|
1488 | 11 | 15 | من كان يريد الحياة الدنيا وزينتها نوف إليهم أعمالهم فيها وهم فيها لا يبخسون |
| | | هه‌ر که‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێت. ئه‌وه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه له دنیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێکه‌م ناکرێته‌وه. |
|
1489 | 11 | 16 | أولئك الذين ليس له‌م في الآخرة إلا النار وحبط ما صنعوا فيها وباطل ما كانوا يعملون |
| | | ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه و ئه‌وه‌ی که کردیان له دنیادا پووچه‌ڵ بۆوه و بێ نرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد به‌تاڵ و پووچ و بۆشه. |
|