نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1457 | 10 | 93 | ولقد بوأنا بني إسرائيل مبوأ صدق ورزقناهم من الطيبات فما اختلفوا حتى جاءهم العلم إن ربك يقضي بينهم يوم القيامة فيما كانوا فيه يختلفون |
| | | (له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن. |
|
1458 | 10 | 94 | فإن كنت في شك مما أنزلنا إليك فاسأل الذين يقرءون الكتاب من قبلك لقد جاءك الحق من ربك فلا تكونن من الممترين |
| | | جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه. |
|
1459 | 10 | 95 | ولا تكونن من الذين كذبوا بآيات الله فتكون من الخاسرين |
| | | (هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نییه، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه. |
|
1460 | 10 | 96 | إن الذين حقت عليهم كلمت ربك لا يؤمنون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی سته‌مکارو تاوانبار‌و گوناهکارن، بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ریان چه‌سپا، ئه‌وانه: باوه‌ڕ ناهێنن. |
|
1461 | 10 | 97 | ولو جاءتهم كل آية حتى يروا العذاب الأليم |
| | | ئه‌گه‌ر چی هه‌رچی به‌ڵگه‌و موعجیزه هه‌یه بۆیان پێش بێت، ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزای به‌ئێش و ئازار ده‌بینن. |
|
1462 | 10 | 98 | فلولا كانت قرية آمنت فنفعها إيمانها إلا قوم يونس لما آمنوا كشفنا عنهم عذاب الخزي في الحياة الدنيا ومتعناهم إلى حين |
| | | جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن. |
|
1463 | 10 | 99 | ولو شا‌ء ربك لآمن من في الأرض كلهم جميعا أفأنت تكره الناس حتى يكونوا مؤمنين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟! |
|
1464 | 10 | 100 | وما كان لنفس أن تؤمن إلا بإذن الله ويجعل الرجس على الذين لا يعقلون |
| | | هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن. |
|
1465 | 10 | 101 | قل انظروا ماذا في السماوات والأرض وما تغني الآيات والنذر عن قوم لا يؤمنون |
| | | پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر). |
|
1466 | 10 | 102 | فهل ينتظرون إلا مثل أيام الذين خلوا من قبلهم قل فانتظروا إني معكم من المنتظرين |
| | | (ئه‌و بێباوهڕانه) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم. |
|