نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1450 | 10 | 86 | ونجنا برحمتك من القوم الكافرين |
| | | هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێ‌باوه‌ڕان. |
|
1451 | 10 | 87 | وأوحينا إلى موسى وأخيه أن تبوآ لقومكما بمصر بيوتا واجعلوا بيوتكم قبلة وأقيموا الصلاة وبشر المؤمنين |
| | | ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ مو‌سا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران. |
|
1452 | 10 | 88 | وقال موسى ربنا إنك آتيت فرعون وملأه زينة وأموالا في الحياة الدنيا ربنا ليضلوا عن سبيلك ربنا اطمس على أموالهم واشدد على قلوبهم فلا يؤمنوا حتى يروا العذاب الأليم |
| | | (جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) مو‌سا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه، دڵیان بگوشه، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزا‌و ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن. |
|
1453 | 10 | 89 | قال قد أجيبت دعوتكما فاستقيما ولا تتبعان سبيل الذين لا يعلمون |
| | | په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن. |
|
1454 | 10 | 90 | وجاوزنا ببني إسرائيل البحر فأتبعهم فرعون وجنوده بغيا وعدوا حتى إذا أدركه الغرق قال آمنت أنه لا إله إلا الذي آمنت به بن‌و إسرائيل وأنا من المسلمين |
| | | ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم. |
|
1455 | 10 | 91 | آلآن وقد عصيت قبل وكنت من المفسدين |
| | | (ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟! |
|
1456 | 10 | 92 | فاليوم ننجيك ببدنك لتكون لمن خلفك آية وإن كثيرا من الناس عن آياتنا لغافلون |
| | | ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا‌و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان. |
|
1457 | 10 | 93 | ولقد بوأنا بني إسرائيل مبوأ صدق ورزقناهم من الطيبات فما اختلفوا حتى جاءهم العلم إن ربك يقضي بينهم يوم القيامة فيما كانوا فيه يختلفون |
| | | (له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن. |
|
1458 | 10 | 94 | فإن كنت في شك مما أنزلنا إليك فاسأل الذين يقرءون الكتاب من قبلك لقد جاءك الحق من ربك فلا تكونن من الممترين |
| | | جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه. |
|
1459 | 10 | 95 | ولا تكونن من الذين كذبوا بآيات الله فتكون من الخاسرين |
| | | (هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نی‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه. |
|