نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
145 | 2 | 138 | صبغة الله ومن أحسن من الله صبغة ونحن له عابدون |
| | | (ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه كه خوا دایڕشتووه، كێ هه‌یه له خوا چاكتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بكێشێت و دایڕێژێت، له هه‌موو بار‌و دۆخێك‌دا ئێمه‌ی ئیماندار هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین. |
|
146 | 2 | 139 | قل أتحاجوننا في الله وهو ربنا وربكم ولنا أعمالنا ولكم أعمالكم ونحن له مخلصون |
| | | (به‌و جووله‌كانه) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و گاڵه‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بێت! له‌كاتێكدا كه قه‌دری خوایش نازانن و كوڕ‌و هاوسه‌ری بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن كه ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه و ئێوه‌شه، كاروكرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و كاروكرده‌وه‌تان به‌رین)، ئێمه ته‌نها دڵسۆز‌و ملكه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین. |
|
147 | 2 | 140 | أم تقولون إن إبراهيم وإسماعيل وإسحاق ويعقوب والأسباط كانوا هودا أو نصارى قل أأنتم أعلم أم الله ومن أظلم م‌من كتم شهادة عنده من الله وما الله بغافل عما تعملون |
| | | چۆن ده‌ڵێن كه: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و كوڕه‌كانی، جوله‌كه یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا؟ جا كێ له‌وه سته‌مكارتره كه شایه‌تیه‌كی خوایی له‌لابێت و شاردبێتیه‌وه، بێگومان خوا بێ ئاگانیه له‌و كاروكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
148 | 2 | 141 | تلك أمة قد خلت لها ما كسبت ولكم ما كسبتم ولا تسألون عما كانوا يعملون |
| | | ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌پرس نابن له كاروكرده‌وه‌ی ئه‌وان. |
|
149 | 2 | 142 | سيقول السفهاء من الناس ما ولاهم عن قبلتهم التي كانوا عليها قل لله المشرق والمغرب يهدي من يشا‌ء إلى صراط مستقيم |
| | | نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێ‌كردن كه واز له ڕووگه پێشوه‌كه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موولایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر كه‌سێكی بوێت ڕێنموویی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان. |
|
150 | 2 | 143 | وكذلك جعلناكم أمة وسطا لتكونوا شهداء على الناس ويكون الرسول عليكم شهيدا وما جعلنا القبلة التي كنت عليها إلا لنعلم من يتبع الرسول م‌من ينقلب على عقبيه وإن كانت لكبيرة إلا على الذين هدى الله وما كان الله ليضيع إيمانكم إن الله بالناس لرءوف رحيم |
| | | به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌وه، له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه.. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون) و ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقد‌س بوو) گۆڕانكاریشمان به‌سه‌ردا هێنا ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین و ده‌ربكه‌وێت، كێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت و كێش پاشه‌و پاش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی گه‌وره، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه. |
|
151 | 2 | 144 | قد نرى تقلب وجهك في السما‌ء فلنولينك قبلة ترضاها فول وجهك شطر المسجد الحرام وحيث ما كنتم فولوا وجوهكم شطره وإن الذين أوتوا الكتاب ليعلمون أنه الحق من ربهم وما الله بغافل عما يعملون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
152 | 2 | 145 | ولئن أتيت الذين أوتوا الكتاب بكل آية ما تبعوا قبلتك وما أنت بتابع قبلتهم وما بعضهم بتابع قبلة بعض ولئن اتبعت أهواءهم من بعد ما جاءك من العلم إنك إذا لمن الظالمين |
| | | سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا). |
|
153 | 2 | 146 | الذين آتيناهم الكتاب يعرفونه كما يعرفون أبناءهم وإن فريقا منهم ليكتمون الحق وهم يعلمون |
| | | ئه‌وانه‌یكتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستاده‌ی خوایه. |
|
154 | 2 | 147 | الحق من ربك فلا تكونن من الممترين |
| | | حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، نه‌كه‌ی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵكی) دروست ده‌كه‌ن. |
|