نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1384 | 10 | 20 | ويقولون لولا أنزل عليه آية من ربه فقل إنما الغيب لله فانتظروا إني معكم من المنتظرين |
| | | (هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: بۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌وه له‌وه‌ڵامیاندا بڵێ: به‌ڕاستی موعجیزه‌و نهێنی و شاراوه‌کان ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، جا ئێوه چاوه‌ڕوانی بکه‌ن، بێگومان منیش له‌گه‌ڵتاندا له‌چاوه‌ڕوانانم. |
|
1385 | 10 | 21 | وإذا أذقنا الناس رحمة من بعد ضراء مستهم إذا له‌م مكر في آياتنا قل الله أسرع مكرا إن رسلنا يكتبون ما تمكرون |
| | | کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن. |
|
1386 | 10 | 22 | هو الذي يسيركم في البر والبحر حتى إذا كنتم في الفلك وجرين به‌م بريح طيبة وفرحوا بها جاءتها ريح عاصف وجاءهم الموج من كل مكان وظنوا أنهم أحيط به‌م دعوا الله مخلصين له الدين لئن أنجيتنا من هذه لنكونن من الشاكرين |
| | | (ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توند‌و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیر‌و باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه. |
|
1387 | 10 | 23 | فلما أنجاهم إذا هم يبغون في الأرض بغير الحق يا أيها الناس إنما بغيكم على أنفسكم متاع الحياة الدنيا ثم إلينا مرجعكم فننبئكم بما كنتم تعملون |
| | | جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد. |
|
1388 | 10 | 24 | إنما مثل الحياة الدنيا كماء أنزلناه من السما‌ء فاختلط به نبات الأرض مما يأكل الناس والأنعام حتى إذا أخذت الأرض زخرفها وازينت وظن أهلها أنهم قادرون عليها أتاها أمرنا ليلا أو نهارا فجعلناها حصيدا كأن لم تغن بالأمس كذلك نفصل الآيات لقوم يتفكرون |
| | | بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) له‌و‌خۆراکانه‌ی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌وسا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت). |
|
1389 | 10 | 25 | والله يدعو إلى دار السلام ويهدي من يشا‌ء إلى صراط مستقيم |
| | | خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. |
|
1390 | 10 | 26 | للذين أحسنوا الحسنى وزيادة ولا يرهق وجوههم قتر ولا ذلة أولئك أصحاب الجنة هم فيها خالدون |
| | | بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر. |
|
1391 | 10 | 27 | والذين كسبوا السيئات جزاء سيئة بمثلها وترهقهم ذلة ما له‌م من الله من عاصم كأنما أغشيت وجوههم قطعا من الليل مظلما أولئك أصحاب النار هم فيها خالدون |
| | | ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کا‌نیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر. |
|
1392 | 10 | 28 | ويوم نحشرهم جميعا ثم نقول للذين أشركوا مكانكم أنتم وشركاؤكم فزيلنا بينهم وقال شركاؤهم ما كنتم إيانا تعبدون |
| | | ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!! |
|
1393 | 10 | 29 | فكفى بالله شهيدا بيننا وبينكم إن كنا عن عبادتكم لغافلين |
| | | ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین. |
|