نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1322 | 9 | 87 | رضوا بأن يكونوا مع الخوالف وطبع على قلوبهم فهم لا يفقهون |
| | | (سه‌یره) ئه‌و ـ به‌ناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که له‌گه‌ڵ پیره ژناندا بن و بمێننه‌وه‌و دڵیان مۆری به‌سه‌ردا نرابوو، ئه‌وانه (له حه‌قیقه‌تی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگه‌ن. |
|
1323 | 9 | 88 | لكن الرسول والذين آمنوا معه جاهدوا بأموالهم وأنفسهم وأولئك له‌م الخيرات وأولئك هم المفلحون |
| | | به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا باوه‌ڕیان هێناوه، جیهادو تێکۆشانیان کردووه (بۆ چه‌سپاندنی ئاینی خوا) به ماڵ و سامان و گیانیانه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌رچی خێر‌و خۆشی هه‌یه به‌شیانه و ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌ربه‌رز و ڕزگارن. |
|
1324 | 9 | 89 | أعد الله له‌م جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها ذلك الفوز العظيم |
| | | (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) خوا چه‌نده‌ها باخی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر (دره‌خته‌کانی و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه. |
|
1325 | 9 | 90 | وجاء المعذرون من الأعراب ليؤذن له‌م وقعد الذين كذبوا الله ورسوله سيصيب الذين كفروا منهم عذاب أليم |
| | | (له‌کاتی غه‌زای ته‌بووکدا) پاکانه‌که‌ران له بیابان نشینانی عه‌ره‌ب هاتنه (خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدرێت که نه‌چن بۆ جیهاد، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که درۆیان له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌کرد دانیشتن و به‌شداری غه‌زاکه‌یان نه‌کرد، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌ئاینده‌دا سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازاریان تووش ده‌بێت. |
|
1326 | 9 | 91 | ليس على الضعفاء ولا على المرضى ولا على الذين لا يجدون ما ينفقون حرج إذا نصحوا لله ورسوله ما على المحسنين من سبيل والله غفور رحيم |
| | | لاواز‌و نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ش که خه‌رجییان ده‌ست ناکه‌وێت، هیچ گوناهو گله‌ییه‌کیان له‌سه‌ر نیه (له به‌شداری نه‌کردنی غه‌زادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و چاکه‌خواز و پاکانه هیچ جۆره گله‌یی و ڕه‌خنه‌یه‌ک نیه، خوای گه‌وره لێ‌خۆش بووه و میهره‌بانیشه. |
|
1327 | 9 | 92 | ولا على الذين إذا ما أتوك لتحملهم قلت لا أجد ما أحملكم عليه تولوا وأعينهم تفيض من الدمع حزنا ألا يجدوا ما ينفقون |
| | | هه‌روه‌ها گله‌یی و ڕه‌خنه نیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاخی سواریان بۆ په‌یدا بکه‌یت و بێن بۆ جیهاد، تۆش ده‌ڵێیت: هیچ شک نابه‌م تا بتانده‌مێ بۆ سواری (ئیتر به نائومێدی) گه‌ڕانه‌وه‌و چاویان فرمێسکی لێ ده‌ڕژا له خه‌فه‌تدا ئه‌سرینی لێ ده‌باری چونکه هیچ شک نابه‌ن بیبه‌خشن و خه‌رجی بکه‌ن (له پێناوی خوادا، چۆن له غه‌زا دواکه‌وتن)!!. |
|
1328 | 9 | 93 | إنما السبيل على الذين يستأذنونك وهم أغنياء رضوا بأن يكونوا مع الخوالف وطبع الله على قلوبهم فهم لا يعلمون |
| | | به‌ڵکو ته‌نها گله‌یی و ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و خۆ ده‌دزنه‌وه، له کاتێکدا که ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشتوویشن، ڕازین له‌گه‌ڵ پیره ژنان و په‌ککه‌وتواندابن و بمێننه‌وه، خوایش مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا، بۆیه ئه‌وانه نازانن (خێر له چیدایه). |
|
1329 | 9 | 94 | يعتذرون إليكم إذا رجعتم إليهم قل لا تعتذروا لن نؤمن لكم قد نبأنا الله من أخباركم وسيرى الله عملكم ورسوله ثم تردون إلى عالم الغيب والشهادة فينبئكم بما كنتم تعملون |
| | | کاتێک ئێوه له غه‌زا ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووڕووه‌کان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ ده‌که‌ن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مه‌که‌ن، هه‌رگیز باوه‌ڕتان پێناکه‌ین، خوایش ئاگاداری کردووین له هه‌موو هه‌واڵ و هه‌ڵس و که‌وت و گوفتار و نیه‌تێکتان، له ئاینده‌دا خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینن (له‌سه‌ر کوفر ده‌مێننه‌وه یاخود په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟)، پاشان ده‌برێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته‌ی که زانا و ئاگای په‌نهان و ئاشکرایه، ئینجا ئاگادارتان ده‌کاته‌وه به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن. |
|
1330 | 9 | 95 | سيحلفون بالله لكم إذا انقلبتم إليهم لتعرضوا عنهم فأعرضوا عنهم إنهم رجس ومأواهم جهنم جزاء بما كانوا يكسبون |
| | | که ئێوه گه‌ڕانه‌وه (له غه‌زا) بۆ لایان سوێندتان بۆ ده‌خۆن به خوا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ بهێنن و سه‌رزه‌نشتیان نه‌که‌ن، جا ئێوه‌ش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه (دڵ و ده‌روون) پیسن، شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد. |
|
1331 | 9 | 96 | يحلفون لكم لترضوا عنهم فإن ترضوا عنهم فإن الله لا يرضى عن القوم الفاسقين |
| | | هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشی‌یان لێبکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئه‌وه بێگومان خوا له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو ڕازی نابێت. |
|