نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1313 | 9 | 78 | ألم يعلموا أن الله يعلم سرهم ونجواهم وأن الله علام الغيوب |
| | | مه‌گه‌ر ئایا ئه‌وانه نه‌یانده‌زانی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئاگاداره به‌نهێنی و چپه‌و سرته‌یان؟ ئایا نه‌شیانده‌زانی که به‌ڕاستی خوا به‌ته‌واوی زانا‌و ئاگایه به‌هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کان؟ |
|
1314 | 9 | 79 | الذين يلمزون المطوعين من المؤمنين في الصدقات والذين لا يجدون إلا جهدهم فيسخرون منهم سخر الله منهم ولهم عذاب أليم |
| | | ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که پلار ده‌گرنه ئه‌و ئیماندارانه‌ی که زیاده به‌خشن له خێر کردندا به‌ویستی خۆیان له ڕێگه‌ی خوادا و پلاریش له ئیماندارانی هه‌ژار ده‌گرن که بێجگه له ڕه‌نجی شانی خۆیان هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، ئینجا هه‌ر گاڵته‌شیان پێده‌که‌ن، ئه‌وانه خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێت و ڕیسوایان ده‌کات، به‌هۆی ئه‌و گاڵته کردنه‌یانه‌وه و سزای به ئێش و ئازاریش به‌شیانه. |
|
1315 | 9 | 80 | استغفر له‌م أو لا تستغفر له‌م إن تستغفر له‌م سبعين مرة فلن يغفر الله له‌م ذلك بأنهم كفروا بالله ورسوله والله لا يهدي القوم الفاسقين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوای لێ‌خۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت، ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت، ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو ناکات. |
|
1316 | 9 | 81 | فرح المخلفون بمقعدهم خلاف رسول الله وكرهوا أن يجاهدوا بأموالهم وأنفسهم في سبيل الله وقالوا لا تنفروا في الحر قل نار جهنم أشد حرا لو كانوا يفقهون |
| | | (دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیر‌و هۆشیان بخه‌نه‌کار. |
|
1317 | 9 | 82 | فليضحكوا قليلا وليبكوا كثيرا جزاء بما كانوا يكسبون |
| | | جا (وازیان لێ بهێنه) باکه‌مێک پێبکه‌نن (له دنیادا) و ده‌بێت زۆر بگرین (له قیامه‌تدا) له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی ده‌یکه‌ن. |
|
1318 | 9 | 83 | فإن رجعك الله إلى طائفة منهم فاستأذنوك للخروج فقل لن تخرجوا معي أبدا ولن تقاتلوا معي عدوا إنكم رضيتم بالقعود أول مرة فاقعدوا مع الخالفين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر خوا (له غه‌زای ته‌بووک) تۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ مه‌دینه، پاشان ده‌سته‌یه‌ک له‌و (دووڕوو دنیا په‌رستانه) مۆڵه‌تیان لێ خواستیت تا له ئاینده‌دا به‌شداری غه‌زا بکه‌ن و ده‌ربچن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وه تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مندا ده‌رناچن و هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ مندا بجه‌نگن دژ به دوژمن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه له سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به‌دانیشتن و نه‌هاتن، ده ئیتر هه‌ر دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که مانه‌وه‌و دواکه‌وتن و نه‌هاتن. |
|
1319 | 9 | 84 | ولا تصل على أحد منهم مات أبدا ولا تقم على قبره إنهم كفروا بالله ورسوله وماتوا وهم فاسقون |
| | | هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو بوون. |
|
1320 | 9 | 85 | ولا تعجبك أموالهم وأولادهم إنما يريد الله أن يعذبهم بها في الدنيا وتزهق أنفسهم وهم كافرون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) ماڵ و سامان و نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن. |
|
1321 | 9 | 86 | وإذا أنزلت سورة أن آمنوا بالله وجاهدوا مع رسوله استأذنك أولو الطول منهم وقالوا ذرنا نكن مع القاعدين |
| | | کاتێکیش سووره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرێت و (داوایان لێ بکات) که باوه‌ڕ به‌خوا بهێنن و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا جیهاد بکه‌ن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غه‌زا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داره‌کانیان (دووڕووه‌کان) مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و ده‌ڵێن: وازمان لێ بێنه تا له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته و دانیشتووه‌کاندا بین. |
|
1322 | 9 | 87 | رضوا بأن يكونوا مع الخوالف وطبع على قلوبهم فهم لا يفقهون |
| | | (سه‌یره) ئه‌و ـ به‌ناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که له‌گه‌ڵ پیره ژناندا بن و بمێننه‌وه‌و دڵیان مۆری به‌سه‌ردا نرابوو، ئه‌وانه (له حه‌قیقه‌تی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگه‌ن. |
|