نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1293 | 9 | 58 | ومنهم من يلمزك في الصدقات فإن أعطوا منها رضوا وإن لم يعطوا منها إذا هم يسخطون |
| | | هه‌یانه تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ده‌دات له دابه‌شکردنی زه‌کات و ده‌ستکه‌وتدا (پڕوپاگه‌نده ده‌کات که گوایه عه‌داله‌ت و دادی تێدا نیه)، جا ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌شیان بدرێت ڕازین، ئه‌گه‌ر بێ به‌ش بکرێن لێی ئه‌وه خێرا ئه‌وان ڕق هه‌ڵده‌گرن و کینه له سینه ده‌گرن. |
|
1294 | 9 | 59 | ولو أنهم رضوا ما آتاهم الله ورسوله وقالوا حسبنا الله سيؤتينا الله من فضله ورسوله إنا إلى الله راغبون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕازی بوونایه به‌و به‌شه‌ی خوا به نسیبی کردوون و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی به‌خشیوون و به‌دڵ بیانوتایه: خوامان به‌سه (که لێمان ڕازی بێت)، ئێمه فه‌رامۆش ناکات له‌ئاینده‌دا هه‌ر پێمان ده‌به‌خشێت له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێت پێمان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئێمه ئاوات و مه‌به‌ستمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه (ئه‌و کاته پاداشتی هه‌ردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد). |
|
1295 | 9 | 60 | إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفي الرقاب والغارمين وفي سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم |
| | | بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ هه‌ژارو نه‌داران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه و به‌و موسڵمانه نوێیانه‌ی که هێشتا ئیمان جێگیر نه‌بووه له‌دڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیله‌کان و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان و بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێک که خزمه‌ت به‌بانگه‌وازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌رکه‌وتن ببات) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه) فه‌رزه له لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زانا‌و دانایه (له سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا). |
|
1296 | 9 | 61 | ومنهم الذين يؤذون النبي ويقولون هو أذن قل أذن خير لكم يؤمن بالله ويؤمن للمؤمنين ورحمة للذين آمنوا منكم والذين يؤذون رسول الله له‌م عذاب أليم |
| | | هه‌ندێکی تر (له دووڕووه‌کان) ئه‌وه‌نده نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو که‌س ده‌گرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێره بۆتان، باوه‌ڕی پته‌وی به‌خوا هه‌یه، باوه‌ڕی (به ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هه‌یه، ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌وانه‌تان که باوه‌ڕیان هێناوه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ده‌ن سزایه‌کی به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه. |
|
1297 | 9 | 62 | يحلفون بالله لكم ليرضوكم والله ورسوله أحق أن يرضوه إن كانوا مؤمنين |
| | | دووڕووه‌کان، سوێندتان به خوا بۆ ده‌خۆن تا بڕواتان پێبکه‌ن و ڕازیتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا که حه‌ق وایه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕازی بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕدارن... |
|
1298 | 9 | 63 | ألم يعلموا أنه من يحادد الله ورسوله فأن له نار جهنم خالدا فيها ذلك الخزي العظيم |
| | | مه‌گه‌ر ئه‌وانه نازانن ئه‌و که‌سه‌ی که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به ڕاستی ئاگری دۆزه‌خ به‌شیه‌تی و بۆی ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌شدا، ئا ئه‌وه ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه. |
|
1299 | 9 | 64 | يحذر المنافقون أن تنزل عليهم سورة تنبئهم بما في قلوبهم قل استهزئوا إن الله مخرج ما تحذرون |
| | | دووڕووه‌کان ده‌ترسن له‌وه‌ی سووره‌تێک دابه‌زێنرێته سه‌ریان، هه‌واڵیان بداتێ به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندایه، پێیان بڵێ: گاڵته بکه‌ن! بێگومان ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن خوا هه‌ر ئاشکرای ده‌کات (بۆ خۆتان و بۆ خه‌ڵکیش). |
|
1300 | 9 | 65 | ولئن سألتهم ليقولن إنما كنا نخوض ونلعب قل أبالله وآياته ورسوله كنتم تستهزئون |
| | | (کاتێک تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گوفتاری نابه‌جێیان ئاگادار ده‌بیت) و لێیان ده‌پرسیت (ئه‌وه خه‌ریکی چین؟!) ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها ده‌مه‌ته‌قێ و گه‌مه‌و گاڵته‌مان ده‌کرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خوا‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی گاڵته‌تان ده‌کرد؟! |
|
1301 | 9 | 66 | لا تعتذروا قد كفرتم بعد إيمانكم إن نعف عن طائفة منكم نعذب طائفة بأنهم كانوا مجرمين |
| | | (ئیتر بێ سووده) پاکانه مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه بێ باوه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تدا باوه‌ڕتان هێنابوو ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌یه‌کتان خۆش ببین (دوای ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه) ده‌سته‌یه‌کتان هه‌ر ئازار ده‌ده‌ین (به‌هۆی کاری نابه‌جێیه‌وه) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان تاوانبار‌و تاوانکار بوون. |
|
1302 | 9 | 67 | المنافقون والمنافقات بعضهم من بعض يأمرون بالمنكر وينهون عن المعروف ويقبضون أيديهم نسوا الله فنسيهم إن المنافقين هم الفاسقون |
| | | دووڕووه‌کان له پیاوان و له ژنان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا: فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خێر‌و چاکه ده‌که‌ن و ده‌ستیان ده‌نوقێنن (ماڵ و سامان به‌شی که‌س ناده‌ن)، ئه‌وانه خوایان فه‌رامۆش کردووه، خوایش ئه‌وانی پشت گوێ خستووه، به‌ڕاستی دووڕووه‌کان هه‌رخۆیان یاخی و له ئایین ده‌رچوون. |
|