نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1288 | 9 | 53 | قل أنفقوا طوعا أو كرها لن يتقبل منكم إنكم كنتم قوما فاسقين |
| | | به دووڕووه‌کان (که ده‌یانه‌وێت له ماڵ به‌خشین خۆیان بشارنه‌وه) بڵێ: هه‌رچی ده‌به‌خشن به ڕه‌زامه‌ندیی یان به‌ناچاریی هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت، چونکه به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی گوناهبارو باوه‌ڕ دانه‌مه‌زراون. |
|
1289 | 9 | 54 | وما منعهم أن تقبل منهم نفقاتهم إلا أنهم كفروا بالله وبرسوله ولا يأتون الصلاة إلا وهم كسالى ولا ينفقون إلا وهم كارهون |
| | | هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت، چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) نیه و نایه‌ن بۆ نوێژ، مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مه‌ڵی نه‌بێت، ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن. |
|
1290 | 9 | 55 | فلا تعجبك أموالهم ولا أولادهم إنما يريد الله ليعذبهم بها في الحياة الدنيا وتزهق أنفسهم وهم كافرون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) نه‌ماڵ و سامان و نه نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن. |
|
1291 | 9 | 56 | ويحلفون بالله إنهم لمنكم وما هم منكم ولكنهم قوم يفرقون |
| | | ئه‌وانه سوێندیش به خوا ده‌خۆن که به‌ڕاستی له ئێوه‌ن، (به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هیچ کاتێک له ئێوه نین، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن که له ترسا خه‌ریکن زیڕه بکه‌ن و ترسنۆکن. |
|
1292 | 9 | 57 | لو يجدون ملجأ أو مغارات أو مدخلا لولوا إليه وهم يجمحون |
| | | خۆئه‌گه‌ر په‌نایه‌ک یان چه‌ند ئه‌شکه‌وتێک یان ژێر زه‌مینێکیان ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وه به‌په‌له ڕووی تێده‌که‌ن و له‌کاتێکدا که ئه‌وان هیچ شتێک جڵه‌ویان ناگرێت (ئه‌وه‌نده له به‌شداربوونی غه‌زا ده‌ترسن). |
|
1293 | 9 | 58 | ومنهم من يلمزك في الصدقات فإن أعطوا منها رضوا وإن لم يعطوا منها إذا هم يسخطون |
| | | هه‌یانه تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ده‌دات له دابه‌شکردنی زه‌کات و ده‌ستکه‌وتدا (پڕوپاگه‌نده ده‌کات که گوایه عه‌داله‌ت و دادی تێدا نیه)، جا ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌شیان بدرێت ڕازین، ئه‌گه‌ر بێ به‌ش بکرێن لێی ئه‌وه خێرا ئه‌وان ڕق هه‌ڵده‌گرن و کینه له سینه ده‌گرن. |
|
1294 | 9 | 59 | ولو أنهم رضوا ما آتاهم الله ورسوله وقالوا حسبنا الله سيؤتينا الله من فضله ورسوله إنا إلى الله راغبون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕازی بوونایه به‌و به‌شه‌ی خوا به نسیبی کردوون و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی به‌خشیوون و به‌دڵ بیانوتایه: خوامان به‌سه (که لێمان ڕازی بێت)، ئێمه فه‌رامۆش ناکات له‌ئاینده‌دا هه‌ر پێمان ده‌به‌خشێت له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێت پێمان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئێمه ئاوات و مه‌به‌ستمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه (ئه‌و کاته پاداشتی هه‌ردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد). |
|
1295 | 9 | 60 | إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفي الرقاب والغارمين وفي سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم |
| | | بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ هه‌ژارو نه‌داران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه و به‌و موسڵمانه نوێیانه‌ی که هێشتا ئیمان جێگیر نه‌بووه له‌دڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیله‌کان و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان و بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێک که خزمه‌ت به‌بانگه‌وازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌رکه‌وتن ببات) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه) فه‌رزه له لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زانا‌و دانایه (له سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا). |
|
1296 | 9 | 61 | ومنهم الذين يؤذون النبي ويقولون هو أذن قل أذن خير لكم يؤمن بالله ويؤمن للمؤمنين ورحمة للذين آمنوا منكم والذين يؤذون رسول الله له‌م عذاب أليم |
| | | هه‌ندێکی تر (له دووڕووه‌کان) ئه‌وه‌نده نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو که‌س ده‌گرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێره بۆتان، باوه‌ڕی پته‌وی به‌خوا هه‌یه، باوه‌ڕی (به ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هه‌یه، ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌وانه‌تان که باوه‌ڕیان هێناوه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ده‌ن سزایه‌کی به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه. |
|
1297 | 9 | 62 | يحلفون بالله لكم ليرضوكم والله ورسوله أحق أن يرضوه إن كانوا مؤمنين |
| | | دووڕووه‌کان، سوێندتان به خوا بۆ ده‌خۆن تا بڕواتان پێبکه‌ن و ڕازیتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا که حه‌ق وایه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕازی بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕدارن... |
|