نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1278 | 9 | 43 | عفا الله عنك لم أذنت له‌م حتى يتبين لك الذين صدقوا وتعلم الكاذبين |
| | | خوا لێت خۆش بێت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)! بۆ مۆڵه‌تت دانێ (نه‌ده‌بوایه مۆڵه‌تیان بده‌یتێ) هه‌تا به‌چاکی بۆت ده‌ربکه‌وێت، کێ ڕاسته و باوه‌ڕ دامه‌زراوه، کێش درۆزن و دوورووه. |
|
1279 | 9 | 44 | لا يستأذنك الذين يؤمنون بالله واليوم الآخر أن يجاهدوا بأموالهم وأنفسهم والله عليم بالمتقين |
| | | (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه مۆڵه‌تت لێ ناخوازن (خۆ نادزنه‌وه له جیهادو له غه‌زا)، چونکه ئاماده‌ن ماڵ و سامان و گیانیان به‌خت بکه‌ن له پێناوی خوادا، خوایش زانایه به خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکاران. |
|
1280 | 9 | 45 | إنما يستأذنك الذين لا يؤمنون بالله واليوم الآخر وارتابت قلوبهم فهم في ريبهم يترددون |
| | | (به‌ڵکو) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن که باوه‌ڕ به‌خواو به ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئه‌وانه هه‌میشه دوودڵن و دڵه ڕاوکێیانه، به‌رده‌وام له گومانی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان و وێڵن و دێن و ده‌ڕۆن. |
|
1281 | 9 | 46 | ولو أرادوا الخروج لأعدوا له عدة ولكن كره الله انبعاثهم فثبطهم وقيل اقعدوا مع القاعدين |
| | | ئه‌گه‌ر ئه‌و دووڕووانه بیانویستایه ده‌رچن (بۆ غه‌زا) ئه‌وه خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، به‌ڵام خوا چالاکی نواندن و ده‌رچوونی ئه‌وانی نه‌ویست (چونکه دڵ و ده‌روون نه‌خۆش بوون)، له‌به‌ر ئه‌وه سستی کردن و له‌شی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان له‌گه‌ڵ پیرو مناڵ و په‌ککه‌وته‌کاندا. |
|
1282 | 9 | 47 | لو خرجوا فيكم ما زادوكم إلا خبالا ولأوضعوا خلالكم يبغونكم الفتنة وفيكم سماعون له‌م والله عليم بالظالمين |
| | | ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌رچوونایه و له‌ناوتاندا بوونایه هیچیان بۆ ئێوه زیاد نه‌ده‌کرد بێجگه له سستی نه‌بێت (له ئاشووب و گێره شێوێنی زیاتریان له ده‌ست نه‌ده‌هات) و ده‌ستیان ده‌کرد به چرپ و چاپ له‌ناوتاندا و ده‌گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌لێنێک، به‌ئاواتی ئاشووب هه‌ڵگیرساندن له نێوانتاندا، که‌سانێکیش هه‌ن له‌نێو ئێوه‌دا، گوێیان بۆ ده‌گرن، خوایش چاک ئاگاداره به کاروکرده‌وه‌ی سته‌مکاران. |
|
1283 | 9 | 48 | لقد ابتغوا الفتنة من قبل وقلبوا لك الأمور حتى جا‌ء الحق وظهر أمر الله وهم كارهون |
| | | سوێند به خوا (ئه‌و دووڕووانه) پێشتریش هه‌وڵیان داوه فیتنه و ئاشووب (له نێوان ئیمانداراندا) به‌رپا بکه‌ن و چه‌نده‌ها فه‌رمان و نه‌خشه‌یان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی فێڵت لێ بکه‌ن و وره‌ت بڕوخێنن، هه‌تا خوا کردی حه‌ق هات و سه‌رکه‌وت و دینی خوا پایه‌دار بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سه‌غڵه‌تن (به پایه‌داری ئیسلام). |
|
1284 | 9 | 49 | ومنهم من يقول ائذن لي ولا تفتني ألا في الفتنة سقطوا وإن جهنم لمحيطة بالكافرين |
| | | (له‌و دووڕووه بێ چاوو ڕووانه) که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: مۆڵه‌تم بده‌و تووشی گوناهو سه‌رپێچیم مه‌که!! (به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له غه‌زادا، له‌وانه‌یه تووشی گوناهو هه‌ڵه ببێت!!) له حاڵێکدا ئه‌و جۆره که‌سانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون، بێگومان دۆزه‌خیش گه‌مارۆی بێ باوه‌ڕانی داوه و (ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه). |
|
1285 | 9 | 50 | إن تصبك حسنة تسؤهم وإن تصبك مصيبة يقولوا قد أخذنا أمرنا من قبل ويتولوا وهم فرحون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کت تووش بێت، ئه‌وه ئه‌وان پێی دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کت تووش بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه پێشتر ده‌ستی خۆمانمان وه‌شاند (باشمان کرد نه‌چووین بۆ جه‌نگ، پێشبینی ئه‌مه‌مان ده‌کرد)، ئه‌وسا پشت هه‌ڵده‌که‌ن له کاتێکدا ئه‌وان دڵخۆش و شادمانن!... |
|
1286 | 9 | 51 | قل لن يصيبنا إلا ما كتب الله لنا هو مولانا وعلى الله فليتوكل المؤمنون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی که خوا بۆی نوسیووین (هه‌رچیش بۆمان پێش دێت هه‌ر خێره بۆمان)، ئه‌وزاته هه‌میشه یارو پشتیوانمانه، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن. |
|
1287 | 9 | 52 | قل هل تربصون بنا إلا إحدى الحسنيين ونحن نتربص بكم أن يصيبكم الله بعذاب من عنده أو بأيدينا فتربصوا إنا معكم متربصون |
| | | (به دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یه‌کێک له‌و دوو سه‌رئه‌نجامه چاکه زیاتر چاوه‌ڕوانی چیمان بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ ده‌خوازین (که: یان سه‌رکه‌وتنه، یان شه‌هید بوون) ئێمه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین خوای گه‌وره به‌ڵاو سزایه‌کی تایبه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، یان به‌ده‌ستی ئێمه تووشی شکستی و نه‌هامه‌تی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مه‌ڵاس بده‌ن و چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین. |
|