نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1266 | 9 | 31 | اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله والمسيح ابن مريم وما أمروا إلا ليعبدوا إلها واحدا لا إله إلا هو سبحانه عما يشركون |
| | | (گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
1267 | 9 | 32 | يريدون أن يطفئوا نور الله بأفواههم ويأبى الله إلا أن يتم نوره ولو كره الكافرون |
| | | (ئه‌وانه به‌و بیروباوه‌ڕه پووچانه‌یانه‌وه) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن. |
|
1268 | 9 | 33 | هو الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كله ولو كره المشركون |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن. |
|
1269 | 9 | 34 | يا أيها الذين آمنوا إن كثيرا من الأحبار والرهبان ليأكلون أموال الناس بالباطل ويصدون عن سبيل الله والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيل الله فبشرهم بعذاب أليم |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!! |
|
1270 | 9 | 35 | يوم يحمى عليها في نار جهنم فتكوى بها جباههم وجنوبهم وظهورهم هذا ما كنزتم لأنفسكم فذوقوا ما كنتم تكنزون |
| | | (ئه‌و سزا سه‌خته) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه. |
|
1271 | 9 | 36 | إن عدة الشهور عند الله اثنا عشر شه‌را في كتاب الله يوم خلق السماوات والأرض منها أربعة حرم ذلك الدين القيم فلا تظلموا فيهن أنفسكم وقاتلوا المشركين كافة كما يقاتلونكم كافة واعلموا أن الله مع المتقين |
| | | بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن. |
|
1272 | 9 | 37 | إنما النسيء زيادة في الكفر يضل به الذين كفروا يحلونه عاما ويحرمونه عاما ليواطئوا عدة ما حرم الله فيحلوا ما حرم الله زين له‌م سوء أعمالهم والله لا يهدي القوم الكافرين |
| | | به‌ڕاستی دواخستن و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگانه‌ی که جه‌نگ تیایاندا حه‌رامه، بۆ کاتێکی تر؛ سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفر‌و خوانه‌ناسیدا، ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا ده‌کرێن، ساڵێک ئه‌و ده‌ستکاریه به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن و ساڵێکیش به‌حه‌رام، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگانه ڕێک بکه‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که خوا حه‌رامی کردوون، به‌م جۆره ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی کردبوو حه‌ڵاڵیان ده‌کرد، ئه‌وانه کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوه‌ڕان ناکات. |
|
1273 | 9 | 38 | يا أيها الذين آمنوا ما لكم إذا قيل لكم انفروا في سبيل الله اثاقلتم إلى الأرض أرضيتم بالحياة الدنيا من الآخرة فما متاع الحياة الدنيا في الآخرة إلا قليل |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری خوا) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بانگه‌وازه هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حه‌کیم و دانا‌و بڕوا پێ کراوه‌وه بڕیار درا، که هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندارانه و ئه‌زموونی ساڵه‌ها جیهادو خه‌باتی ژێر زه‌مینی هه‌یه، ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئیماندارانه‌وه په‌یڕه‌وی بکرێت) ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیا‌و به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت له به‌هه‌شتی به‌رین، بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامه‌تدا زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه. |
|
1274 | 9 | 39 | إلا تنفروا يعذبكم عذابا أليما ويستبدل قوما غيركم ولا تضروه شيئا والله على كل شي‌ء قدير |
| | | ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن، ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن، (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات)، خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره. |
|
1275 | 9 | 40 | إلا تنصروه فقد نصره الله إذ أخرجه الذين كفروا ثاني اثنين إذ هما في الغار إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا فأنزل الله سكينته عليه وأيده بجنود لم تروها وجعل كلمة الذين كفروا السفلى وكلمة الله هي العليا والله عزيز حكيم |
| | | ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کرد‌و سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه. |
|