نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1261 | 9 | 26 | ثم أنزل الله سكينته على رسوله وعلى المؤمنين وأنزل جنودا لم تروها وعذب الذين كفروا وذلك جزاء الكافرين |
| | | پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران و سه‌ربازانێکی دابه‌زان که نه‌تاندیووه، سزای ئه‌وانه‌شیدا که بێ باوه‌ڕان بوون، ئه‌وه‌ش سزای و پاداشتی بێ باوه‌ڕانه. |
|
1262 | 9 | 27 | ثم يتوب الله من بعد ذلك على من يشا‌ء والله غفور رحيم |
| | | ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت و شایسته بێت ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رده‌گرێت، خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
1263 | 9 | 28 | يا أيها الذين آمنوا إنما المشركون نجس فلا يقربوا المسجد الحرام بعد عامهم هذا وإن خفتم عيلة فسوف يغنيكم الله من فضله إن شا‌ء إن الله عليم حكيم |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن، ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت (بێگومان سامانی نه‌وت و کانزا‌کان به‌شێکن له‌و مژده‌یه) به‌ڕاستی خوا زانا‌و دانایه. |
|
1264 | 9 | 29 | قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق من الذين أوتوا الكتاب حتى يعطوا الجزية عن يد وهم صاغرون |
| | | (ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاور‌و جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و به‌شداری جه‌نگ ناکه‌ن). |
|
1265 | 9 | 30 | وقالت اليهود عزير ابن الله وقالت النصارى المسيح ابن الله ذلك قولهم بأفواههم يضاهئون قول الذين كفروا من قبل قاتلهم الله أنى يؤفكون |
| | | جوله‌که وتیان: عوزه‌یر کوڕی خوایه، گاوره‌کانیش وتیان: مه‌سیح کوڕی خوایه!! ئا ئه‌و بوختانه (نابه‌جێیانه) قسه‌ی ئه‌وانه و به‌ده‌م ده‌یڵێن و لێی تێناگه‌ن (بیرێک ناکه‌نه‌وه، تیافکرن) ئه‌و گوفتاره‌یان لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه که پێشتر بێ باوه‌ڕ بوون (له‌وه‌دا که ده‌یانوت فریشته‌کان کچی خوان)، ده‌ک به‌کوشت چن و خوا له‌ناویان به‌رێت، ئاخر ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایانه چۆن هه‌ڵده‌به‌ستن. |
|
1266 | 9 | 31 | اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله والمسيح ابن مريم وما أمروا إلا ليعبدوا إلها واحدا لا إله إلا هو سبحانه عما يشركون |
| | | (گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
1267 | 9 | 32 | يريدون أن يطفئوا نور الله بأفواههم ويأبى الله إلا أن يتم نوره ولو كره الكافرون |
| | | (ئه‌وانه به‌و بیروباوه‌ڕه پووچانه‌یانه‌وه) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن. |
|
1268 | 9 | 33 | هو الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كله ولو كره المشركون |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن. |
|
1269 | 9 | 34 | يا أيها الذين آمنوا إن كثيرا من الأحبار والرهبان ليأكلون أموال الناس بالباطل ويصدون عن سبيل الله والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيل الله فبشرهم بعذاب أليم |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!! |
|
1270 | 9 | 35 | يوم يحمى عليها في نار جهنم فتكوى بها جباههم وجنوبهم وظهورهم هذا ما كنزتم لأنفسكم فذوقوا ما كنتم تكنزون |
| | | (ئه‌و سزا سه‌خته) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه. |
|