نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1209 | 8 | 49 | إذ يقول المنافقون والذين في قلوبهم مرض غر هؤلاء دينهم ومن يتوكل على الله فإن الله عزيز حكيم |
| | | کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه. |
|
1210 | 8 | 50 | ولو تر‌ى إذ يتوفى الذين كفروا الملائكة يضربون وجوههم وأدبارهم وذوقوا عذاب الحريق |
| | | ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر... |
|
1211 | 8 | 51 | ذلك بما قدمت أيديكم وأن الله ليس بظلام للعبيد |
| | | (هه‌روه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی. |
|
1212 | 8 | 52 | كدأب آل فرعون والذين من قبلهم كفروا بآيات الله فأخذهم الله بذنوبهم إن الله قوي شديد العقاب |
| | | کار‌و کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه، به‌ڕاستی خوا به توانا‌و به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا. |
|
1213 | 8 | 53 | ذلك بأن الله لم يك مغيرا نعمة أنعمها على قوم حتى يغيروا ما بأنفسهم وأن الله سميع عليم |
| | | ئه‌و سزا‌و له‌ناو بردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که (بڕیاری خوا وایه) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه که به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکه به‌ڕاستیش خوای گه‌وره بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه) زانایه به‌کرداره‌کان. |
|
1214 | 8 | 54 | كدأب آل فرعون والذين من قبلهم كذبوا بآيات ربهم فأهلكناهم بذنوبهم وأغرقنا آل فرعون وكل كانوا ظالمين |
| | | (ره‌وشتی ئه‌مانه) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون. |
|
1215 | 8 | 55 | إن شر الدواب عند الله الذين كفروا فهم لا يؤمنون |
| | | به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن... |
|
1216 | 8 | 56 | الذين عاهدت منهم ثم ينقضون عه‌ده‌م في كل مرة وهم لا يتقون |
| | | ئه‌وانه‌ی که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (که خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان له هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن. |
|
1217 | 8 | 57 | فإما تثقفنهم في الحرب فشرد به‌م من خلفهم لعلهم يذكرون |
| | | جا هه‌رکاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بویته‌وه له جه‌نگدا، ئه‌وه وایان لێ بکه ئه‌وانه‌ی له دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن په‌رش و بڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن. |
|
1218 | 8 | 58 | وإما تخافن من قوم خيانة فانبذ إليهم على سوا‌ء إن الله لا يحب الخائنين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت له ده‌سته‌یه‌ک (که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وه تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌که بده‌ره‌وه به‌روویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه، چونکه به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت. |
|