نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
121 | 2 | 114 | ومن أظلم م‌من من‌ع مساجد الله أن يذكر فيها اسمه وسعى في خرابها أولئك ما كان له‌م أن يدخلوها إلا خائفين له‌م في الدنيا خزي ولهم في الآخرة عذاب عظيم |
| | | جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه. |
|
122 | 2 | 115 | ولله المشرق والمغرب فأينما تولوا فثم وجه الله إن الله واسع عليم |
| | | ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا‌و (هه‌موولایه‌ك) هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه. |
|
123 | 2 | 116 | وقالوا اتخذ الله ولدا سبحانه بل له ما في السماوات والأرض كل له قانتون |
| | | (جووله‌كه‌و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه (له‌كاتێكدا خوا پێویستی به‌كه‌س نیه) نه‌خێر وانی یه، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن. |
|
124 | 2 | 117 | بديع السماوات والأرض وإذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون |
| | | (هه‌ر ئه‌و زاته) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته، یان ئه‌و كاره، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت. |
|
125 | 2 | 118 | وقال الذين لا يعلمون لولا يكلمنا الله أو تأتينا آية كذلك قال الذين من قبلهم مثل قولهم تشابهت قلوبهم قد بينا الآيات لقوم يوقنون |
| | | جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟!! (شایانی باسه) كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت (شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه)، بێگومان ئێمه چه‌ننده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا‌و ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن. |
|
126 | 2 | 119 | إنا أرسلناك بالحق بشيرا ونذيرا ولا تسأل عن أصحاب الجحيم |
| | | به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ. |
|
127 | 2 | 120 | ولن ترضى عنك اليهود ولا النصارى حتى تتبع ملتهم قل إن هدى الله هو الهدى ولئن اتبعت أهواءهم بعد الذي جاءك من العلم ما لك من الله من ولي ولا نصير |
| | | هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت. |
|
128 | 2 | 121 | الذين آتيناهم الكتاب يتلونه حق تلاوته أولئك يؤمنون به ومن يكفر به فأولئك هم الخاسرون |
| | | ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن. |
|
129 | 2 | 122 | يا بني إسرائيل اذكروا نعمتي التي أنعمت عليكم وأني فضلتكم على العالمين |
| | | ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا. |
|
130 | 2 | 123 | واتقوا يوما لا تجزي نفس عن نفس شيئا ولا يقبل منها عدل ولا تنفعها شفاعة ولا هم ينصرون |
| | | خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن... |
|