نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1170 | 8 | 10 | وما جعله الله إلا بشرى ولتطمئن به قلوبكم وما النصر إلا من عند الله إن الله عزيز حكيم |
| | | ئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه. |
|
1171 | 8 | 11 | إذ يغشيكم النعاس أمنة منه وينزل عليكم من السما‌ء ما‌ء ليطهركم به ويذهب عنكم رجز الشيطان وليربط على قلوبكم ويثبت به الأقدام |
| | | ئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیر‌و قایم بکات. |
|
1172 | 8 | 12 | إذ يوحي ربك إلى الملائكة أني معكم فثبتوا الذين آمنوا سألقي في قلوب الذين كفروا الرعب فاضربوا فوق الأعناق واضربوا منهم كل بنان |
| | | ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت). |
|
1173 | 8 | 13 | ذلك بأنهم شاقوا الله ورسوله ومن يشاقق الله ورسوله فإن الله شديد العقاب |
| | | ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره. |
|
1174 | 8 | 14 | ذلكم فذوقوه وأن للكافرين عذاب النار |
| | | ئه‌وه‌ته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه. |
|
1175 | 8 | 15 | يا أيها الذين آمنوا إذا لقيتم الذين كفروا زحفا فلا تولوهم الأدبار |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن... |
|
1176 | 8 | 16 | ومن يولهم يومئذ دبره إلا متحرفا لقتال أو متحيزا إلى فئة فقد باء بغضب من الله ومأواه جهنم وبئس المصير |
| | | هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر. |
|
1177 | 8 | 17 | فلم تقتلوهم ولكن الله قتلهم وما رميت إذ رميت ولكن الله رمى وليبلي المؤمنين منه بلاء حسنا إن الله سميع عليم |
| | | که‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران: وه‌نه‌بێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به‌کافران فڕێ‌دا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وه به تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعا‌و نزایانه)، زاناشه (به‌نیه‌تی دڵیان). |
|
1178 | 8 | 18 | ذلكم وأن الله موهن كيد الكافرين |
| | | ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه. |
|
1179 | 8 | 19 | إن تستفتحوا فقد جاءكم الفتح وإن تنتهوا فهو خير لكم وإن تعودوا نعد ولن تغني عنكم فئتكم شيئا ولو كثرت وأن الله مع المؤمنين |
| | | ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه. |
|