نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1157 | 7 | 203 | وإذا لم تأتهم بآية قالوا لولا اجتبيتها قل إنما أتبع ما يوحى إلي من ربي هذا بصائر من ربكم وهدى ورحمة لقوم يؤمنون |
| | | کاتێکیش تۆ (له‌سه‌ر داخوازیان)، به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کیان بۆ نه‌هێنیت، ئه‌وه خوانه‌ناسان (به‌گاڵته پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی بۆ هه‌ڵت نه‌به‌ست و داتنه‌هێنا؟! بڵێ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) من له‌و که‌سانه نیم که خۆم شت هه‌ڵبه‌ستم) به‌ڕاستی من ته‌نها شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و نیگایه‌م که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت، ئه‌م قورئانه‌ی (که ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و به‌رچاو ڕوونیه بۆ دڵه‌کان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن. |
|
1158 | 7 | 204 | وإذا قرئ القرآ‌ن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون |
| | | کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕه‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتاندا بێته‌وه (گوێ گرتن به‌دڵ و بێده‌نگی کار کردی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بیسه‌ر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور). |
|
1159 | 7 | 205 | واذكر ربك في نفسك تضرعا وخيفة ودون الجهر من القول بالغدو والآصال ولا تكن من الغافلين |
| | | یادی په‌روه‌ردگارت له دڵ و ده‌روونی خۆتدا به لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه‌و، بێ ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، له‌بێئاگایان مه‌به (ئه‌وانه‌ی دڵیان غافڵه). |
|
1160 | 7 | 206 | إن الذين عند ربك لا يستكبرون عن عبادته ويسبحونه وله يسجدون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی لای په‌روه‌ردگارتن خۆیان به‌گه‌وره ناگرن له په‌رستنی ئه‌و زاته‌داو به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و سوژده و کڕنووشی بۆ ده‌به‌ن (حه‌ق وایه سه‌رجه‌م ئاده‌میزاده‌کانیش چاو له‌وان بکه‌ن). |
|
1161 | 8 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم يسألونك عن الأنفال قل الأنفال لله والرسول فاتقوا الله وأصلحوا ذات بينكم وأطيعوا الله ورسوله إن كنتم مؤمنين |
| | | (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن. |
|
1162 | 8 | 2 | إنما المؤمنون الذين إذا ذكر الله وجلت قلوبهم وإذا تليت عليهم آياته زادتهم إيمانا وعلى ربهم يتوكلون |
| | | بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن... |
|
1163 | 8 | 3 | الذين يقيمون الصلاة ومما رزقناهم ينفقون |
| | | (چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن... |
|
1164 | 8 | 4 | أولئك هم المؤمنون حقا له‌م درجات عند ربهم ومغفرة ورزق كريم |
| | | ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێ‌خۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا. |
|
1165 | 8 | 5 | كما أخرجك ربك من بيتك بالحق وإن فريقا من المؤمنين لكارهون |
| | | (شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون. |
|
1166 | 8 | 6 | يجادلونك في الحق بعدما تبين كأنما يساقون إلى الموت وهم ينظرون |
| | | ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له‌کاتێکدا به‌چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن. |
|