نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1137 | 7 | 183 | وأملي له‌م إن كيدي متين |
| | | من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توند‌و به‌هێزه. |
|
1138 | 7 | 184 | أولم يتفكروا ما بصاحبهم من جنة إن هو إلا نذير مبين |
| | | باشه، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت. |
|
1139 | 7 | 185 | أولم ينظروا في ملكوت السماوات والأرض وما خلق الله من شي‌ء وأن عسى أن يكون قد اقترب أجلهم فبأي حديث بعده يؤمنون |
| | | ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که خوا به‌دی هێناون؟ (بۆ ئه‌وه‌نده بێ‌ئاگان؟) خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ |
|
1140 | 7 | 186 | من يضلل الله فلا هادي له ويذرهم في طغيانهم يعمهون |
| | | ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه و خوایش لێیان ده‌گه‌ڕێ له ناو سه‌رگه‌ردانی و سه‌رکه‌شی خۆیاندا بسوڕێنه‌وه. |
|
1141 | 7 | 187 | يسألونك عن الساعة أيان مرساها قل إنما علمها عند ربي لا يجليها لوقتها إلا هو ثقلت في السماوات والأرض لا تأتيكم إلا بغتة يسألونك كأنك حفي عنها قل إنما علمها عند الله ولكن أكثر الناس لا يعلمون |
| | | (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه) نازانن. |
|
1142 | 7 | 188 | قل لا أملك لنفسي نفعا ولا ضرا إلا ما شا‌ء الله ولو كنت أعلم الغيب لاستكثرت من الخير وما مسني السو‌ء إن أنا إلا نذير وبشير لقوم يؤمنون |
| | | (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن. |
|
1143 | 7 | 189 | هو الذي خلقكم من نفس واحدة وجعل منها زوجها ليسكن إليها فلما تغشاها حملت حملا خفيفا فمرت به فلما أثقلت دعوا الله ربهما لئن آتيتنا صالحا لنكونن من الشاكرين |
| | | خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له‌یه‌ک نه‌فس و له‌یه‌ک شت دروست کردوه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ی به‌دی هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئارامی له‌لا بگرێت، جا کاتێک پیاوه‌که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌ویش سکی پڕبوو به‌کۆرپه‌له‌یه‌کی سووک، (تا ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ) ئافره‌ته‌که‌ش تێپه‌ڕی کرد به‌و ماوه‌یه‌دا، ئینجا کاتێک که باری به‌ره‌و سه‌نگینی ده‌چێت ئه‌و ژن و مێرده له خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئه‌گه‌ر منداڵێکی باش و بێ عه‌یبمان پێببه‌خشیت، ئه‌وه به‌ڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ ده‌بین. |
|
1144 | 7 | 190 | فلما آتاهما صالحا جعلا له شركا‌ء فيما آتاهما فتعالى الله عما يشركون |
| | | که‌چی کاتێک نه‌وه‌ی پاک و بێ عه‌یبی پێ به‌خشین ئه‌وان هاوه‌ڵیان بۆ خوا دانا له‌وه‌ی که خوا پێی دابوون (به‌خشینی منداڵ ده‌ده‌نه پاڵ هۆکاره‌کان، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خوا)، خوا به‌رزتره له‌وه‌ی که ئه‌وان هاوبه‌شی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
1145 | 7 | 191 | أيشركون ما لا يخلق شيئا وهم يخلقون |
| | | ئایا که‌سێک یان شتێک ده‌که‌نه شه‌ریک و هاوبه‌ش که ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، له‌کاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان به‌ده‌ست نیه)... |
|
1146 | 7 | 192 | ولا يستطيعون له‌م نصرا ولا أنفسهم ينصرون |
| | | ئه‌وانه ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌وان ببه‌خشن و ناشتوانن یارمه‌تی خۆیان بده‌ن و به‌رگریی له خۆیشیان بکه‌ن. |
|