نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1129 | 7 | 175 | واتل عليهم نبأ الذي آتيناه آياتنا فانسلخ منها فأتبعه الشيطان فكان من الغاوين |
| | | (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه. |
|
1130 | 7 | 176 | ولو شئنا لرفعناه بها ولكنه أخلد إلى الأرض واتبع هواه فمثله كمثل الكلب إن تحمل عليه يلهث أو تتركه يلهث ذلك مثل القوم الذين كذبوا بآياتنا فاقصص القصص لعلهم يتفكرون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه. |
|
1131 | 7 | 177 | ساء مثلا القوم الذين كذبوا بآياتنا وأنفسهم كانوا يظلمون |
| | | ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد. |
|
1132 | 7 | 178 | من يهد الله فهو المهتدي ومن يضلل فأولئك هم الخاسرون |
| | | ئه‌وه‌ی خوا ڕێنموویی بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێنموویی وه‌رگره، ئه‌وه‌ش که‌گومڕای بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن. |
|
1133 | 7 | 179 | ولقد ذرأنا لجهنم كثيرا من الجن والإنس له‌م قلوب لا يفقهون بها ولهم أعين لا يبصرون بها ولهم آذان لا يسمعون بها أولئك كالأنعام بل هم أضل أولئك هم الغافلون |
| | | سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق. |
|
1134 | 7 | 180 | ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في أسمائه سيجزون ما كانوا يعملون |
| | | هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا. |
|
1135 | 7 | 181 | وممن خلقنا أمة يهدون بالحق وبه يعدلون |
| | | له‌و خه‌ڵکه‌ش که دروستمان کردوون که‌سانێک هه‌ن که (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌وحه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی). |
|
1136 | 7 | 182 | والذين كذبوا بآياتنا سنستدرجهم من حيث لا يعلمون |
| | | ئه‌وانه‌ش که به‌ڵگه و نیشانه و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌درۆ ده‌زانن، له‌ئاینده‌دا ورده ورده به‌ره‌و تیاچوون ده‌یانبه‌ین له کات و شوێنێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن و نایزانن. |
|
1137 | 7 | 183 | وأملي له‌م إن كيدي متين |
| | | من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توند‌و به‌هێزه. |
|
1138 | 7 | 184 | أولم يتفكروا ما بصاحبهم من جنة إن هو إلا نذير مبين |
| | | باشه، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت. |
|