نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1088 | 7 | 134 | ولما وقع عليهم الرجز قالوا يا موسى ادع لنا ربك بما عهد عندك لئن كشفت عنا الرجز لنؤمنن لك ولنرسلن معك بني إسرائيل |
| | | جا کاتێکیش هه‌ر به‌ڵایه‌ک له‌و به‌ڵایانه به‌سه‌ریاندا هات (په‌نایان ده‌برد بۆ مو‌سا) و ده‌یانوت: ئه‌ی مو‌سا (فریامان بکه‌وه) له په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی که خوا لای داناویت، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵایانه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئه‌وسا بێگومان باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ین و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتا ده‌نێرین. |
|
1089 | 7 | 135 | فلما كشفنا عنهم الرجز إلى أجل هم بالغوه إذا هم ينكثون |
| | | جاکاتێک به‌ڵاکانمان له‌سه‌ر لاده‌بردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئه‌وان پێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌وه خێرا په‌یمانه‌کانیان ده‌شکاندو له سنوور ده‌ترازان و (ده‌چوونه‌وه دۆخی جاران). |
|
1090 | 7 | 136 | فانتقمنا منهم فأغرقناهم في اليم بأنهم كذبوا بآياتنا وكانوا عنها غافلين |
| | | جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نوقمی ده‌ریامان کردن، چونکه ئه‌وان بڕوایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی ئێمه نه‌بوو به درۆیان داده‌نا و، ئه‌وان لێی بێ‌ئاگا بوون. |
|
1091 | 7 | 137 | وأورثنا القوم الذين كانوا يستضعفون مشارق الأرض ومغاربها التي باركنا فيها وتمت كلمت ربك الحسنى على بني إسرائيل بما صبروا ودمرنا ما كان يصنع فرعون وقومه وما كانوا يعرشون |
| | | ئه‌وسا ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی لاواز ده‌کران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی که فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاند بوو کرده جێ‌نشین و به‌ڵێنی ڕاست و جوانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێ بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئارامیان له‌سه‌رگرت، (که‌واته ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن)، هه‌رچیش فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی دروستیان ده‌کردو ئه‌و کۆشک و ته‌لارسازیه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌ر هه‌موویمان کاول و وێران کرد. |
|
1092 | 7 | 138 | وجاوزنا ببني إسرائيل البحر فأتوا على قوم يعكفون على أصنام له‌م قالوا يا موسى اجعل لنا إلها كما له‌م آلهة قال إنكم قوم تجهلون |
| | | له‌وه‌ودوا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له ده‌ریاکه په‌ڕانده‌وه، دوای تاوێک ڕێیان که‌وت له خه‌ڵکێک که به‌ده‌وری بته‌کانیاندا ده‌خولانه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن، (ده‌سته‌یه‌کیان) وتیان: ئه‌ی مو‌سا خوایه‌کیش بۆ ئێمه ساز بکه وه‌کو ئه‌وانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه!! مو‌سا پێی وتن: به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێکن نه‌ده‌زانن و نه‌ده‌فامن... |
|
1093 | 7 | 139 | إن هؤلاء متبر ما هم فيه وباطل ما كانوا يعملون |
| | | بێگومان ئائه‌وانه ئه‌وه‌ی تێدا ده‌ژین له‌ناوچووه و، پووچه‌ڵه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد. |
|
1094 | 7 | 140 | قال أغير الله أبغيكم إلها وهو فضلكم على العالمين |
| | | مو‌سا وتی: ئایا که‌ی ڕه‌وایه بێجگه له خوا خوایه‌کی ترتان بۆ بخوازم، له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون. |
|
1095 | 7 | 141 | وإذ أنجيناكم من آل فرعون يسومونكم سوء العذاب يقتلون أبناءكم ويستحيون نساءكم وفي ذلكم بلاء من ربكم عظيم |
| | | یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که ڕزگارمان کردن له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون کاتێک که ناسۆرترین ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه زۆرینه‌ی کوڕه‌کانی ئێوه‌یان ده‌کوشت وئافره‌ته‌کانی ئێوه‌شیان ده‌هێشته‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی)، له‌وه‌شدا به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (بۆچی زوو فه‌رامۆشتان کرد). |
|
1096 | 7 | 142 | وواعدنا موسى ثلاثين ليلة وأتممناها بعشر فتم ميقات ربه أربعين ليلة وقال موسى لأخيه هارون اخلفني في قومي وأصلح ولا تتبع سبيل المفسدين |
| | | به‌ڵێنی سی شه‌ومان به موسادا (که خواپه‌رستی تێدا بکات، تا ئاماده بێت بۆ وه‌رگرتنی ته‌ورات) و به ده شه‌وی تر ماوه‌که‌مان ته‌واوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی مو‌سا له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا ته‌واو بوو که گه‌یشته چل شه‌و، مو‌سا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) به هارونی برای وت: ئیتر تۆ له جیاتی من به له‌ناو قه‌وم و عه‌شره‌تمدا ده‌وری چاکسازی ببینه و نه‌که‌یت شوێن ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌ویت که چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن. |
|
1097 | 7 | 143 | ولما جا‌ء موسى لميقاتنا وكلمه ربه قال رب أرني أنظر إليك قال لن تراني ولكن انظر إلى الجبل فإن استقر مكانه فسوف تراني فلما تجلى ربه للجبل جعله دكا وخر موسى صعقا فلما أفاق قال سبحانك تبت إليك وأنا أول المؤمنين |
| | | جا کاتێک مو‌سا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشی‌دا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران. |
|