نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1033 | 7 | 79 | فتولى عنهم وقال يا قوم لقد أبلغتكم رسالة ربي ونصحت لكم ولكن لا تحبون الناصحين |
| | | (جا صاڵح پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن) و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام (به‌داخه‌وه) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت. |
|
1034 | 7 | 80 | ولوطا إذ قال لقومه أتأتون الفاحشة ما سبقكم بها من أحد من العالمين |
| | | یادی (لوت پێغه‌مبه‌ریش) بکه کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا ده‌که‌ن که تا ئێستا هیچ که‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌کردوه؟! |
|
1035 | 7 | 81 | إنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء بل أنتم قوم مسرفون |
| | | چونکه به‌ڕاستی ئێوه ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باتی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه قه‌ومێکی ناپوخت و سنوور به‌زێن و زیاده‌ڕه‌ون. |
|
1036 | 7 | 82 | وما كان جواب قومه إلا أن قالوا أخرجوهم من قريتكم إنهم أناس يتطهرون |
| | | وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: ئه‌وانه شار به‌ده‌رکه‌ن چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان پاک ڕاده‌گرن (داوێن پاکن و وه‌ک ئێمه ناکه‌ن)!! |
|
1037 | 7 | 83 | فأنجيناه وأهله إلا امرأته كانت من الغابرين |
| | | ئێمه‌ش لوت و خانه‌واده‌که‌یمان ڕزگار کرد، جگه له هاوسه‌ره‌که‌ی، چونکه ئه‌ویش له‌و که‌سانه بوو که تیاچوون (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به لوت پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو). |
|
1038 | 7 | 84 | وأمطرنا عليهم مطرا فانظر كيف كان عاقبة المجرمين |
| | | ئه‌وسا (به‌ردمان) به‌سه‌رداباراندن، جا ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده‌و په‌ند وه‌رگره‌و بزانه، سه‌رئه‌نجامی تاوانباران وبێ ڕه‌وشتان چۆن بوو. |
|
1039 | 7 | 85 | وإلى مدين أخاهم شعيبا قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من إله غيره قد جاءتكم بينة من ربكم فأوفوا الكيل والميزان ولا تبخسوا الناس أشياءهم ولا تفسدوا في الأرض بعد إصلاحها ذلكم خير لكم إن كنتم مؤمنين |
| | | بۆ هۆزی مه‌دیه‌نیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزو گه‌لم ته‌نها خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو له کێشانه و پێوانه‌دا (فێڵ و ته‌ڵه‌که مه‌که‌ن) و مافی خۆی بده‌نێ، شتی خه‌ڵکی سووک مه‌که‌ن و بێ نرخ ته‌ماشای مه‌که‌ن، تۆوی فه‌ساد و تاوانباری و گوناه له زه‌ویدا مه‌چێنن دوای چاکساز بوونی، ئه‌وانه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن. |
|
1040 | 7 | 86 | ولا تقعدوا بكل صراط توعدون وتصدون عن سبيل الله من آمن به وتبغونها عوجا واذكروا إذ كنتم قليلا فكثركم وانظروا كيف كان عاقبة المفسدين |
| | | هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌ک دامه‌نیشن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوا قه‌ده‌غه‌یان بکه‌ن له‌گرتنی ڕێبازی خوا‌و بتانه‌وێت ڕێبازی خوا به‌لاری و له‌وێری پیشان بدرێت و پیاده بکه‌ن، یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که که‌م و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆر‌و به‌هێزی کردن، ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن. |
|
1041 | 7 | 87 | وإن كان طائفة منكم آمنوا بالذي أرسلت به وطائفة لم يؤمنوا فاصبروا حتى يحكم الله بيننا وهو خير الحاكمين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له ئێوه باوه‌ڕی هێنابێت به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که پێی ڕه‌وانه کراوم و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌کیش باوه‌ڕیان نه‌هێنا بوو، ئه‌وه خۆتان بگرن و چاوه‌ڕێ بن هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات له نێوانمانداو هه‌ر ئه‌و زاته خۆی چاکترینی دادوه‌رانه. |
|
1042 | 7 | 88 | قال الملأ الذين استكبروا من قومه لنخرجنك يا شعيب والذين آمنوا معك من قريتنا أو لتعودن في ملتنا قال أولو كنا كارهين |
| | | ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب سوێند به خوا خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له گه‌ڵتدا له شاره‌که‌ماندا ده‌رتان ده‌که‌ین، یان به ئاره‌زووی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه نێو ئاینه‌که‌مان، ئیمانداران وتیان: ئایا ئه‌گه‌ر حه‌زیشی لێ نه‌که‌ین به‌دڵیشمان نه‌بێت؟! |
|